بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ سەرەڕای هێرشە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا، خەڵکی ئێران بە بەشداریی ملیۆنییان لە شەقامەکان، ورە و ئیرادەی بەرز و پێداگریان بۆ پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی، قودس، فەلەستین و ئامانجە نیشتمانییەکان نیشان دا.
عێراقچی وتیشی: گەلی ئێران بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیان پاڵپشتی ئامانجەکانن و ئێمەش بە هەموو هێزەوە درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین و دوژمن ناچار دەکەین دان بە هێزی جەماوەریی ئێراندا بنێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: خەڵکی ئێران بە بەشداریی ملیۆنییان لە شەقامەکان، ورە و ئیرادەی بەرز و پێداگریان بۆ پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی، قودس، فەلەستین و ئامانجە نیشتمانییەکان نیشان دا.
News ID 58871
Your Comment