بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی مزگێنی قۆناغێکی نوێ لە سەربەزی گەلی ئێران دەدات.
ئەم هەڵبژاردنە پڕبایەخە، نیشانەی ورەی ئوممەتی ئیسلامە لە پتەوکردنەوەی یەکگرتوویی نەتەوەییە؛ یەکڕیزییەک کە وەک پەرژینێک، گەلی ئێران لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمن خۆڕاگر دەکات.
دەستکەوتەکانی باوکی بەڕێزتان لە پاراستنی نیزام و بەرزکردنەوەی شۆڕش، بەستێنێکی پتەوی بۆ داهاتووی ئێران ڕەخساندووە کە بە ڕێبەرایەتی بەڕێزتان، ئاسۆی درەوشاوە لە سەربەخۆیی پاوەجێ، پێشکەوتنی زانستی و تەکنۆلۆژی و گەشەی هەمە لایەنە دیتەدی.
Your Comment