AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٧ ٢٣:٢٦

عێراقچی؛ دانوستانی ئێران و ئەمریکا ئەمجارە زۆر جدی بوو

عێراقچی؛ دانوستانی ئێران و ئەمریکا ئەمجارە زۆر جدی بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە خولی سێیەمی دانوستانەکاندا، لە هەندێک بابەت نزیک بووینەوە لە ڕێککەوتن، جددیەتی هەردوولاش بە ئاشکرا دیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان، ئەم خولەی دانوستانەکانی بە یەکێک لە جددیترین و درێژترین و کاریگەرترین خولەکانی دانوستان وەسف کرد و دەستپێکردنی پێداچوونەوەی تەکنیکی لە ڤیەننا و بەڕێوەچوونی خولی چوارەمی دانوستانەکانی لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاگەیاند.

سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم یەکێک لە جددیترین و درێژترین خولەکانی دانوستانەکانمان ئەنجامدرا. لە دانیشتنی بەیانیدا نزیکەی چوار کاتژمێر کۆبوونەوەیەکمان هەبوو، لە دانیشتنی ئێوارەدا نزیکەی دوو کاتژمێر گفتوگۆکان بەردەوام بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو دانوستانانە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجامدراون و لە هەندێک بەشدا بەڕێز گرۆسی ئامادەبووە بۆ ئاڵوگۆڕی گفتوگۆی تەکنیکی نێوان هەردوولا. بوونی ئەو لە ڕوانگەی تەکنیکییەوە بەسوود و بنیاتنەر بوو.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژەدان بە پڕۆسەی دانوستانەکان ڕایگەیاند: دانوستانەکان بە گشتی زۆر چڕ و جددی بوون و لەم چەند کاتژمێرە درێژەدا پێشکەوتنی باش بەدی هات. ئێمە بە جددی چووینە ناو بڕگەکانیڕێککەوتنێکەوە؛ چ لە بواری ئەتۆمی و چ لە بواری سزاکان. گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێکی نزیک لەسەر هەندێک بابەت، هەرچەندە جیاوازی بۆچوون هەیە لەسەر هەندێک بابەت، ئەمەش شتێکی سروشتییە.

News ID 58698

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha