AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٧ ١٨:١٧

ئێران لە دانوستان ناکشێتەوە؛ ئەمریکا پیاوی شەڕ نییە

ئێران لە دانوستان ناکشێتەوە؛ ئەمریکا پیاوی شەڕ نییە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تیمی دانوستانکاری ئێران بەهێز وەستاون و کەم نایێنن، وتی: دەسەڵاتی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکا هەوڵی دانوستان لەگەڵ ئێران بدات.

فیداحسێن مالیکی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، وتی: کاتێک ئەمریکا هێزی کۆپاپۆریی گواستەوە بۆ ناوچە، زۆربەی وڵاتانی ناوچە ترسان، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو هێزی بەتوانای واتە هێزی دەریایی ئەرتەش و هێزی دەریایی سپا، ڕووبەڕووی ڕیزیان بەست و توانای بەرگرییان بە دوژمن نیشان دا.
مالیکی وتیشی: ئەزموونی ڕابردوو پێمان دەڵێت کە ئەمریکا پیاوای شەڕ لە دەریا نییە و هەر وەک چۆن لە شەڕی زەوینیشدا دەستەوەستانە، بەڵکوو ئەوە ئێرانە کە پیاوی شەڕی دەریایە و چەندین دەیەیە کە ئاسایشی گەرووی هۆرمۆزی دابین کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ هێنانە بەرباسی چەندین پرسی جۆراوجۆر بۆ سەر میزی دانوستان و پێداگریی ئێران بۆ تەرکیز تەنیا لە سەر پرسی ئەتۆمی و خۆبواردنی لە دانوستان لەبارەی پرسەکانی تر، جەختی کرد: تا ئیستا وفدی ئێرانی لە دانوستانەکان بەهێز جووڵاونەتەوە و لایەنی بەرامبەریان تێگەیاندووە کە تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێز وەستاوە و کەم نایێنێت.

News ID 58694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha