AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٥ ١٨:٢٧

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆیان کرد

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆیان کرد

سەرۆک‌کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ هاوتای ئێرانیی وێڕای پیرۆزبایی 47ـه‌مین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، داکۆکیی لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پاراستنی مافی سەروەریی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلادیمیر پووتین لە پەیامێکدا بۆ مەسعوود پزشکیان، هاوتای ئێرانیی، وێڕای پیرۆزبایی 47ـه‌مین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لە دراوسێتی و پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان دوو وڵات کرد و ڕایگەیاند: ڕووسیا داکۆکی لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پاراستنی مافی سەروەریی و سەرچاوە ڕەواکانی خۆی و دابین‌کردنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە هەلومەرجی دژواری ئێستای نیودەوڵەتی دەکات.

پووتین لە درێژەدا دڵخۆشی و متمانەیی خۆی بۆ پەیجۆرییەکان و تۆکمەبوونی هاوبەشیی کۆگری ستراتژیکیی نێوان مسکۆ و تاران ڕاگەیاند و بۆ لایەنی ئێرانی و خەڵکی ئێران، هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی خواست.

News ID 58572

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha