AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٤ ١٠:٣٠

سەرمایەدانەری عەرەبستان-ئەمریکا لە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستانی سووریا

سەرمایەدانەری عەرەبستان-ئەمریکا لە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستانی سووریا

کۆمپانیاکانی سعوودی و ئەمریکی لە سەروبەندی پێکهاتنی کۆنسرسیۆمێک بۆ دۆزینەوە و وەبەرهێنانی نەوت و گاز لە کوردستانی سووریان. ئەو ناوچە نەوتیە کە دوای ڕێککەوتنی ئاوێتەبوونی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە دەوڵەتی دیمەشق، لە کردەوەدا لە کۆنترۆڵی کورد دەرهاتووە، ئێستا بووەتە بژاردەیەکی نوێ بۆ سەرمایەدانەر

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیا سعوودی و ئەمریکیەکان خەریکی پێکهێنانی کۆنسرسیۆمێک بۆ دۆسینەوە و وەبەرهێنانی نەوت و گاز لە کوردستانی سووریان. ئەو ناوچە هەتا ئەم دواییە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە بوو و دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییە کەوتووەتە دەستی حکومەتی دیمەشق.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیا ئەمریکیەکانی بیکر هیوز، هانت وزە و ئارجنت ئێل ئێن جی لە پاڵ کۆمپانیای تاقە، دەیانەوێت چوار بۆ پێنج بلوکی دۆزینەوەیی لە کوردستانی سووریا بکەنەوە. دوو سەرچاوەی ئاگادار لە وردەکاریەکانی ئەو گەڵاڵە وتوویانە ئەو پڕۆژە لە هەفتەکانی داهاتوو بە واژۆی ڕێککەوتنێکی فەرمی دەچێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.
جاناتان باس، کارگێڕی ئارجنت ئێل ئێن جی ئامانجی ئەو گەڵاڵەیەی یەکپارچە کردنی سەرچاوەکانی سووریا لە ژێر یەک ئاڵا و دابەش کردنی دادپەروەروانەی بەرژەوەندی ئابووری لە نێوان ناوچەکانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات وەسف کردووە.

News ID 58561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha