AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٢ ١٤:٠٨

فەرماندە کوردەکەی هێزی دەریایی ئەرتەش:دوژمن لە خەڵکی ئێران دەترسێت

فەرماندە کوردەکەی هێزی دەریایی ئەرتەش:دوژمن لە خەڵکی ئێران دەترسێت

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ئامانجی سەرەکی دوژمنانی خەوشدار کردنی یەکگرتوویی خەڵک وەسف کرد و وتی: ئەو یەکگرتووییە سەدی قایم لە بەرانبەر پیلانەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان لە شاری سنە، لەسەر ڕۆڵی نکۆڵی نەکراوی خەڵک لە پاراستنی دەسەڵات و هێزە چەکدارەکان جەختی کرد و وتی: ئەمڕۆ بە بەرەکەتی چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سنە، تەنیا یەک قسەم هەیە و ئەویش دەسەڵاتی وڵات، خەڵک و سیستەمی کۆماری ئیسلامیە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزی وڵات، سیستەم و هێزە چەکدارەکان لە گرەوی خەڵکە و ئەمڕۆ مووشەکی سەرەکی ئێمە بەشداری پڕ ڕەنگی گەلە.
ئەمیر ئێرانی جەختی کرد: ئێران هیچکات لە درێژەی مێژوودا دەستدرێژی نەکردووەتە سەر وڵاتێک، بەڵام بەردەوام لە ئەوپەڕی ستەملێکراویدا هێرشی کراوەتە سەر و خەڵکی ئێران هەمیشە بەرگری لە ستەملێکراوان کردووە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش نسیبەت بە هەوڵی دوژمنان بۆ دروست کردنی درز لە کۆمەڵگا هۆشداریی دا و وتی: ئەگەر کەسێک تووی دووبەرەکێ لە نێوان شیعە و سوننە بکێڵێت، نە شیعەیە و نە سوننو؛ ئەوە خواستی دوژمنانە کە بەدوای دروست کردنی درز لە نێو گەلی ئێرانن.


‎ ‎

News ID 58546

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha