بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان لە شاری سنە، لەسەر ڕۆڵی نکۆڵی نەکراوی خەڵک لە پاراستنی دەسەڵات و هێزە چەکدارەکان جەختی کرد و وتی: ئەمڕۆ بە بەرەکەتی چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سنە، تەنیا یەک قسەم هەیە و ئەویش دەسەڵاتی وڵات، خەڵک و سیستەمی کۆماری ئیسلامیە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزی وڵات، سیستەم و هێزە چەکدارەکان لە گرەوی خەڵکە و ئەمڕۆ مووشەکی سەرەکی ئێمە بەشداری پڕ ڕەنگی گەلە.
ئەمیر ئێرانی جەختی کرد: ئێران هیچکات لە درێژەی مێژوودا دەستدرێژی نەکردووەتە سەر وڵاتێک، بەڵام بەردەوام لە ئەوپەڕی ستەملێکراویدا هێرشی کراوەتە سەر و خەڵکی ئێران هەمیشە بەرگری لە ستەملێکراوان کردووە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش نسیبەت بە هەوڵی دوژمنان بۆ دروست کردنی درز لە کۆمەڵگا هۆشداریی دا و وتی: ئەگەر کەسێک تووی دووبەرەکێ لە نێوان شیعە و سوننە بکێڵێت، نە شیعەیە و نە سوننو؛ ئەوە خواستی دوژمنانە کە بەدوای دروست کردنی درز لە نێو گەلی ئێرانن.
Your Comment