بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی ڕایگەیاند: پاش شەڕی 12 ڕۆژە، ترامپ ئاشکرای کرد کە بۆ گۆڕینی نیزام، بەدوای ئاژاوەنانەوەن و وتبووی ئەمجار تاکتیکی ئەمریکا دەگۆڕێت و دوای وەرێککەوتنی قەیرانی کۆمەڵایەتی و تێکشکاندنی هاوڕیزیی خەڵکی لە ئێران، دەست دەدەنە هەڵمەتی سەربازی و بەمجۆرە دوژمنان هۆکاری سەرەکی و خاڵی بەهێزی ئێمە لە شەڕی 12 ڕۆژەیان کردبووە ئامانج.
ناوبراو بە ئاماژە بە پیلانی چوار قۆناغیی گردبوونەوەی خەڵکی، تیرۆر، بشێوی و هێرشی سەربازی لە لایەن دوژمنەوە، ڕاشیگەیاند: دوژمنان بەڵام دیسان لە هەمان خاڵی پێشوودا واتە یەکڕیزیی خەڵکی ئێران شکستیان هێنا و دەرکەوت کە ئاژاوەگێڕان لە لایەن دوژمنانەوە بۆ بشێوی ڕاهێنراون.
لاریجانی جەختیشی کرد: هێزەکانی ئەمنی سەرپەلەکانی بشێویی ئەمدواییەیان ناسیوە و هەندێکیان دەستگیر کراون و تاقمێکیان دانیان بەوەدا ناوە کە هەڵفریوێندراون، بەڵام زۆربەیان بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی هاتبوونە مەیدانەوە.
Your Comment