AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٧ ١٩:٠٣

داعش لە سووریا جووڵەی کردەوە؛ زەنگی مەترسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدرا

داعش لە سووریا جووڵەی کردەوە؛ زەنگی مەترسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدرا

سووریا شاهیدی شەپۆلێکی نوێی ناسەقامگیرییە، لەو ماوەیەدا چەکدارانی داعش جووڵەیان کردووە، پێکدادانەکان لە سویدا دەستیپێکردووەتەوە، هەروەها باشوور، ڕۆژهەڵات، باکوور و کەنارەکانی سووریاش ڕووبەڕووی ئاژاوە بوونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتەکان بە ئاماژە بە دۆخی ناسەقامگیری سووریا و پەرەسەندنی تەشەنەسەندنی نائەمنی لەو وڵاتە، ڕایگەیاندووە: نائەمنی لە سووریا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت، بە جۆرێک کە زیادبوونی ڕووداو و پێکدادانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، تەحەدای جددی لە توانای دیمەشق بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و دامەزراندنی نەزمی گشتی کردووە.

لەسەر هۆکاری ئەم دۆخە دەتوانرێت لە چەند ناوچەیەکدا بگەڕێن، لەوانە سویدا کە لەژێر کاریگەری بزووتنەوەکانی دروزدایە، هەروەها دێرەزۆر و حەسەکە کە گرووپی تیرۆریستی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان دووبارە دەکەنەوە، هاوکات لەدەرعا بەهەمان شێوە ململانێ و نیگەرانییە ئەمنییەکان بەردەوامە.

جگە لەم هۆکارانە، زیادبوونی هەژاری و بێکاریش کاریگەریی هەیە لە پاڵنانی گەنجان بەرەو چالاکییەکانی دەرەوەی چوارچێوەی یاسا و ڕێسا.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕووداو ڕوویانداوە کە پانتایی و دەرئەنجامەکانیان پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.

شەڕ و پێکدادانەکان لە لادێکانی سویدا دەستیپێکردووەتەوە و گرووپە دروزەکان لەو ناوچانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە تەقەمەنی تەیارکراو بەکار دێنن و ئەمەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار دووبارە بووەتەوە.

لە دێرەزوور چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر تاقمێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەهۆیەوە دوو هێزی ئەمنی کوژران و دوای ڕووداوەکەش قەدەغەی هاتوچۆ لەو شارەدا ڕاگەیەندرا.

هەروەها هێرشێک لە حەسەکە ڕوویدا، کە دەسەڵاتدارانی سووریا هۆکارەکەیان بۆ توخمەکانی داعش گەڕاندەوە، لەو هێرشەدا هێرشبەرەکان پشتێنە تەقەمەنیەکانیان تەقاندەوە.

هاوکات ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا هێرشی دووبارە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی تێدا ڕوویداوە. هەروەها پارێزگای دەرعای باشووریش بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و نیگەرانییە ئەمنییەکان، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوو سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر هێزە سەربازییەکان لەسەر ڕێگای قونیە-سەنامین، لە لادێی باکووری شاری دەرعا کوژران.

ئەم ڕووداوە دوای زنجیرەیەک هێرش هاتە ئاراوە کە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی باشووری سووریایان کردە ئامانج.

هاوکات شەپۆلێکی دەستگیرکردن لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا دەستیپێکردووەتەوە، لەوانە ئەوانەی تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایش یان ئەندامی گروپە نهێنییەکان.

News ID 60896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha