بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید عەبدولقادر عەنتار، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە بەرە جۆراوجۆرەکان و لە قووڵایی نێوخۆی عەرەبستاندا مەلەفی شەڕیان لەگەڵ دوژمنی سعودیە کۆتایی پێهێناوە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەتەواوی کۆنترۆڵی بەرەکانی ململانێیان گرتووە و تەنیا هەندێک ناوچەی سنووردار وابەستەی بەکرێگیراوانی سعوودیە ماونەتەوە.
حەمید عەبدولقادر ڕایگەیاند: تەنیا یەک بژاردە بۆ سعودیە ماوە بۆ پاراستنی ناوبانگەکەی، ئەویش کشانەوەی تەواوەتی لە یەمەن و ڕادەستکردنی حکومەتی بوکەڵەی یەمەن بە سنە بە ئامانجی دادگاییکردنی ئەندامەکانی بە تۆمەتی خیانەت و پێدانی قەرەبووی جەنگ.
وتیشی: بێباکی سعودیە بەرامبەر ئەم بابەتانە بە مانای هەنگاونان بەرەو شەڕێکی سەرتاسەری دێت کە دواجار دەبێتە هۆی لەناوبردنی دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە و ڕووخانی ڕژێمی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە. ئەمڕۆ یەمەن تەواو جیاوازە لە دوێنێی یەمەن؛ سەنعا ئەمڕۆ یەدەگی چەکی ستراتیژی هەیە کە تا ئێستا پەردەی لەسەر لانەداوە. ئەگەر شەڕێکی تەواو لەگەڵ سعودیە هەڵگیرسێت، ئەوا پەردە لەسەر ئەم چەک و چەکە ستراتیژیانە لادەدرێت.
Your Comment