بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پێوەندیی دوو قۆڵی و پرسی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی گەیشتە تاران.
ئەمڕۆ لەگەڵ عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.
دوێنێ و لەگەڵ موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا ڕەزایی جەختی لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و دامەزراندنی ئاسایش لە سنوورەکان کردەوە.
شایانی باسە کە پێشتر باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئامانجەکانی سەردانەکەی شاندی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەلعەبودی تاوتوێکردنی فایلە ستراتیژییەکان و پرسە ئەمنییەکان بووە کە نیگەرانی هاوبەشی هەردوو وڵات بووە.
Your Comment