ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: مەسعوود شوجاعی تەباتەبایی کاریکاتۆریست و گرافیستی ئێرانی بە ناردنی یادداشتێک بۆ ئیوان لیرا دۆستی ڤێنزۆئێلایی خۆی هەوڵی داوە ڕاستیەکانی دۆخی ئێستای ئێران و هەروەها سیاسەتی دوژمنانەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی خەڵکی ئێران شی بکاتەوە؛ دۆستەکەشی لە وەڵامدا دەنووسێت کە پێشەکی و کۆبەندێکی بە یادداشتەکە زیاد کردووە و بە مانشێتی نە شەڕەکان و نە هەڕەشەکان، درۆ ناسەپێنن. لە ڕۆژنامەی ڤێنزۆئێلایی بڵاو بووەوە.El Correo del Orinocoدەقی پەیامەکەی نێوان ئەو دوو هونەرمەندە ئێرانی و ڤێنزۆئێلاییە لە خوارەوە دێت:
دۆست و برای ئازیزم مەسعووددەنووسم هەتا هەواڵێکی گرینگت پێبدەم: یادداشتی بەهێزی تۆ لە دڵی ئێرانەوە بەتواوەتی و بە بێ هیچ سانسۆرێک لە ڕۆژنامەی El Correo del Orinoco بڵاو بووەتەوە.پەیامەکەی تۆ، بە ڕاستی ڕووت و بوێرانەکەیەوە، ئێستا لە سەرتاسەری ڤێنزۆئێلا بڵاو بووەتەوە؛ ڕێک بە هەمان شێوە کە بە منت سپارد. من تۆزێک دەستکاریم کرد و پێشەکی و کۆبەندێکی کورتم بۆ تێگەییشتنی باشتری بەردەنگەکان زیاد کرد، بە دڵنیایی تەواوەوە کە دەنگی تۆ، دەرخستنی تۆ و ڕاستیەکانی تۆ تەواو وەک خۆی بمێنێتەوە.بانگهێشتی تۆ بۆ خامۆش نەبوون لە بەرانبەر گێرانەوە درۆکان، گێڕانەوەت لە بەرخۆدانی ڕۆژانەی خەڵکی وڵاتەکەت و بەرگری یەکلایی تۆ لە سەروەری نەتەوەیی لە بەرانبەر دەستێوەردانی دەرەکی ، ئێستا بەشێک لە گفتوگۆی گشتی لە وڵاتەکەی منە. بەم شێوەیە، بە ئەوپەڕی ڕێزەوە، داواکاری تۆ بۆ ڕۆڵگێڕان وەکوو مایکی دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی ئێرانم تەواو کرد.
دڵنیام هەوڵگەلێک بەو شێوەیە کە پردەکانی لێک نزیک بوون و تێگەییشتنی ڕاستەقینە لە نێوان گەلان ساز دەکات؛ هەمان شت کە تۆ بەردەوام لە ڕێگای هونەر و کارت لێی بەرگریت کردووە.
ە باوەشێکی برایانە و پتەو، لە بەرخۆدانی ڤێنزۆئێلاوە بۆ بەرخۆدانی ئێرانبە ڕێزەوە، ئیوان لیرانە جەنگ و نە هەڕەشەکان، درۆکان ناسەپێنێتئیوان لیرا- مەسعوود شوجاعی تەباتەباییبە ۆەلە دەنووسم هەتا پەیامێک بنێرم کە لە ئێرانەوە وەرمگرتووە؛ پەیامێک لە لایەن مەسعوود شوجاعی تەباتەباییەوە، هونەرمەندی گەورەی ئێرانی. ناوبراو کەسێکی سەرەکی بۆ بەکارهێنانی هونەری کۆمێدی وەکوو ئامێرێک بۆ دیپلۆماسی فەرهەنگی و بەرخۆدانی دژە ئیمپریالیستیە. بە ڕێبەرایەتی ناوبراو، ڕووداوەگەلی گرینگی هونەری و فەرهەنگی بە کاریگەری نێودەوڵەتی بەڕێوە چوون، لەوانە پێشانگای ڕەخنەیی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی فەلەستین و ڕۆڵی ئەمریکا و ئیسرائیل کە ناوبراویان کردووەتە ئەکتەرێکی گرینگ لە شەڕ بۆ سەربەخۆیی گێڕانەوەی باشووری جیهان.لێرەدا پەیامەکەی ناوبراوتان بۆ دەنووسمسڵاو ئیوان، ئەمڕۆ هاتمە ئۆفیسی ئاژانسی هەواڵی مێهر هەتا لە ڕێگای ئینترنتی ئەو هەواڵدەریەوە، وێنەکانی هاوپەیوەند بە دووساڵانە، ناوبژیوانان و بژاردەکان لە هەژمارەکەی بڵاو بکەمەوە. هەر ئەو جۆرە کە دەزانیت، لە وڵاتەکە بەهۆی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کێشەی زۆر هەیە. ترامپ و نتانیاهۆ لە دژی ئێران شەڕیان ڕاگەیاندووە. ئەو ڕووداوە تاڵانە، لە پاڵ بوردمانەکان، گەمارۆکان و شەڕی دەروونی، ڕاستیەکانی ژیانی خەڵکی ئێمەیان خستووەتە ژێر کاریگەریەوە.
لە ئێران، 47 ساڵ دوای شۆڕش، کەسانێک کە وڵاتیان بەجێهێشتووە و چوونەتە ئەمریکا، بە هاوکاری ئیسرائیل چالاکی لە دژی ئێران دەکەن و سیمبولگەلێک وەکوو ئاڵای شێر و هەتاو لە پاڵ ئاڵای ئیسرائیل بەکار دەهێنن.ئێوە دەنگی ئێمە بن؛ دەنگی کەسانێکی راستەقینە لە ناوخۆی ئێرانەوە. وشیار بن کە فریوی هەواڵە ساختەکان نەخۆن؛ هەواڵگەلێک کە دەکۆشن وڵات بەرەو ئاژاوە و شەڕ ببەن. دەسخۆشیتان لێدەکەم کە ئەو پەیامەم بڵاو بکەنەوە. مەسعوود
لە سەردەمێکدا کە بومبەکان، گەمارۆکان و ئۆپراسیۆنی دەروونی تێدەکۆشن ورەی گەلان تێکبشکێنن، دەنگگەلێک وەکوو دەنگی مەسعوود شوخاعی تەباتەبایی وەبیرمان دەهێننەوە کە یەکەم سەنگرەی کەرامەت، ڕاستی و بیرە. ئەو پەیامە، لە دڵی ئێرانەوە نووسراوە و لە ژێر هەڕەشەی سەربازی، شەڕی مێدیایی و خراپکاری ئیتلاعاتی، بەس ئاشکرا کردن نییە؛ بەڵکوو ڕاگەیاندنی بوون لە بەرانبەر کەسانێکە کە دەیانەوێت وڵاتێکی تەواو لە نەخشەی سیاسی و سیمبولیکی جیهان بسڕنەوە.
کاتێک کە ئیمریالیزم وا دەنوێنێت کە " بە ناوی خەڵکەوە " قسە دەکات، ئەبێ دەستبەجێ گوێ لە دەنگی کەسانێک بگرین کە ماونەتەوە، دەخولقێنن و کەشی فەرهەنگی لە تاران هێشتا چالاکە، سەرەڕای گوشارەکان؛ ئەوە خۆی نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگای ئێران نە شکستی هێناوە و نە گۆشەگیرە، بەڵکوو لە شەڕێکی تەواو بۆ سەربەخۆییدایە.
دەنگی خەڵکی ڕاستەقینەی ناوخۆی ئێران بوون، د ووپات کردنەوەی دروشم نییە؛ بەڵکوو بەرگری لە مافی هەر گەلێکە بۆ گێڕانەوەی مێژووی خۆ، بەیانی دەردەکانی خۆ، بڕیاردان سەبارەت بە داهاتووی خۆ و وتەبێژ نەبوون لەلایەن دوژمنانەوە.
Your Comment