بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتەکان بە ئاماژە بە دۆخی ناسەقامگیری سووریا و پەرەسەندنی تەشەنەسەندنی نائەمنی لەو وڵاتە، ڕایگەیاندووە: نائەمنی لە سووریا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت، بە جۆرێک کە زیادبوونی ڕووداو و پێکدادانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، تەحەدای جددی لە توانای دیمەشق بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و دامەزراندنی نەزمی گشتی کردووە.
لەسەر هۆکاری ئەم دۆخە دەتوانرێت لە چەند ناوچەیەکدا بگەڕێن، لەوانە سویدا کە لەژێر کاریگەری بزووتنەوەکانی دروزدایە، هەروەها دێرەزۆر و حەسەکە کە گرووپی تیرۆریستی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان دووبارە دەکەنەوە، هاوکات لەدەرعا بەهەمان شێوە ململانێ و نیگەرانییە ئەمنییەکان بەردەوامە.
جگە لەم هۆکارانە، زیادبوونی هەژاری و بێکاریش کاریگەریی هەیە لە پاڵنانی گەنجان بەرەو چالاکییەکانی دەرەوەی چوارچێوەی یاسا و ڕێسا.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕووداو ڕوویانداوە کە پانتایی و دەرئەنجامەکانیان پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
شەڕ و پێکدادانەکان لە لادێکانی سویدا دەستیپێکردووەتەوە و گرووپە دروزەکان لەو ناوچانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە تەقەمەنی تەیارکراو بەکار دێنن و ئەمەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار دووبارە بووەتەوە.
لە دێرەزوور چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر تاقمێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەهۆیەوە دوو هێزی ئەمنی کوژران و دوای ڕووداوەکەش قەدەغەی هاتوچۆ لەو شارەدا ڕاگەیەندرا.
هەروەها هێرشێک لە حەسەکە ڕوویدا، کە دەسەڵاتدارانی سووریا هۆکارەکەیان بۆ توخمەکانی داعش گەڕاندەوە، لەو هێرشەدا هێرشبەرەکان پشتێنە تەقەمەنیەکانیان تەقاندەوە.
هاوکات ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا هێرشی دووبارە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی تێدا ڕوویداوە. هەروەها پارێزگای دەرعای باشووریش بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و نیگەرانییە ئەمنییەکان، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوو سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر هێزە سەربازییەکان لەسەر ڕێگای قونیە-سەنامین، لە لادێی باکووری شاری دەرعا کوژران.
ئەم ڕووداوە دوای زنجیرەیەک هێرش هاتە ئاراوە کە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی باشووری سووریایان کردە ئامانج.
هاوکات شەپۆلێکی دەستگیرکردن لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا دەستیپێکردووەتەوە، لەوانە ئەوانەی تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایش یان ئەندامی گروپە نهێنییەکان.
Your Comment