بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد موخبەر، ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: لە ئەندازەیی سیاسەتی دەرەوەماندا چارەنووسی هاوبەش لەگەڵ دراوسێکان بنەمایەکی بنەڕەتییە.
موخبەر دەشڵێت: ئێران لە سەختترین ڕۆژەکاندا بە هەموو توانایەوە لە تەنیشت گەلی عێراق وەستا و دۆستایەتی خۆی سەلماند.
ئەم پەیوەندییە نەشکاوە پێویستی بەوەیە بەغدا وریا بێت لە پرسی سنوورەکان بۆ ئەوەی نەبێتە ئامرازێک لە دەستی دوژمنانی ئیسلام و وەڵامێک بۆ سیاسەتە تاوانکارییەکانی ترامپ.
Your Comment