بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
لە قۆناغی یەکەمدا 150 کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا لە حەسەکە گواسترانەوە بۆ عێراق.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە ئەم گواستنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و لە قابارەی هەوڵی هاوبەش بۆ دەستەبەریی ئەمنییەت و شکست هێنانی هەمیشەیی بە داعش و ڕێگری لە خۆبووژانەوەی ئەم گرووپە ڕێکخراوە.
بڕیارە دیکەی زیندانییەکانیش بگواسترێنەوە بۆ عێراق تاکوو لە دۆخی شڵەژاوی سووریادا هەل نەڕەخسێت بۆ هەڵاتنی داعشییەکان لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا.
Your Comment