بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا عینایەتی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عەرەبستان لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "عکاظ"ی عەرەبستان، جەختی کرد: تاران گفتوگۆ و هەنگاوی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ناوچە بە کاراترین ڕێگە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پێشگری لە تێوەگلانی ناوچە لە شەڕێکی بەربڵاو دەزانێت، بەلام بەداخەوە لایەنەکانی بەرامبەر چاوپۆشی لەو بژێرەیە دەکەن و بەدوای شەڕێکی ڕاستەوخۆوەن.
عینایەتی سەرەڕای ئاماژەی بە پێداگریی ئێران بۆ ئاسایشی ناوچە و پێشوازی و چڕکردنەوی هەوڵەکانی بۆ پێشگری لە تەشەنە و پەرەسەندنی شەڕ، هوشداری دا: هەڵگیرسانی هەر جۆرە شەڕێك، تەنانەت پێکدادان لەگەڵ وڵاتێکی تایبەتی، پاشهاتی نەگریسی بۆ هەموو ناوچەکە بەدواوە دەبێت.
وتیشی: ئاسایشی ناوچەیی لێک جودا نییە و سەقامگیریی هەر وڵاتێک، کاریگەری ئیجابی لەسەر دراوسێکانی دەبێت و بەپێچەوانە، ناسەقامگیریی، دەبێتە هەڕەشە دەبێت بۆ هەمووان.
Your Comment