AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٩ ٠٧:٤٩

هێرش بۆ سەر ئێران چۆن وڵاتانی عەرەبی کاول دەکات؟

هێرش بۆ سەر ئێران چۆن وڵاتانی عەرەبی کاول دەکات؟

ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ئاماژەی دایە سەر کاریگەریە نەرێنیەکانی هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی لە دژی ئێران لەسەر وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی لێکەوتەکانی هێرش بۆ سەر ئێران بەس بۆ ئەو وڵاتە نییە، نووسی: تێکئاڵانی بەرژەونەدی جوگرافیایی، ئەمنیەتی و ئابووری وڵاتانی کەنداوی فارس لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتانە نەتوانن خۆیان لە لێکەوتەکانی گۆڕانکاریەکانی هاوپەیوەند بە ئێران بکێشنە لاوە. هێنانە ئارای سیناریۆی شەڕ لە دژی ئێران وەکوو سیناریۆی ڕێکخستنی ئاژاوەی ڕێکخراو لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کێشەگەلێک لەسەر ڕێگای وڵاتانی کەنداوی فارس دروست دەکات کە دەبێتە هۆی هەڕەشە لەسەر سەقامگیری ناوخۆیی و هاوکێشەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێک دەدات.

وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە نیگەرانن کە ئاوەها هێرشگەلێک لێکەوتەی بەربڵاوی ناوچەیی لە سەرتاسەری ناوچەکە هەبێت. هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە ئاماژە بە ئەو بابەتە و بە گێڕانەوە لە زمانی بەرپرسێکی عەرەبی کە شوناسی ئاشکرا نەکرا، نووسی، چوار وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، عومان و میسر بە واشنتۆنیان ڕاگەیاندووە کە هەر جۆرە هێرشێک لێکەوتەی ئەمنیەتی و ئابووری بەربڵاوی بۆ ناوچەکە دەبێت و لە کۆتاییدا خودی ئەمریکا دەکەوێتە ژێر کاریگەریەوە.

لقی جوگرافیایی؛ پەرەسەندنی ئاڵۆزی و کاریگەری ئابووری- سیاسی

کێشانی ئێران بەرەو سیناریۆی ئاڵۆزی ڕیکخراو بە شێوەی زۆرەملێ بە واتای چڕ بوونەوەی مەترسی گواستنەوەی لایەنی تێکدەر و جودایی خواز لە سنوورەکانەوە بەرەو وڵاتانی ناوچەکە دەبێت. سەقامگیری لە ئێران زەروورەتێکی ستراتیژیک بۆ وڵاتانی نەوتی پەراوێزی کەنداوی فارس دێتە ئەژمار.

ئاسایشی گواستنەوە وەکوو یەکەم هۆکاری بەستراو بە ئێرانەوە دێتە ئاراوە چونکوو هەر جۆرە ناسەقامگیریەک لە ئێران گواستنەوەی نەوت لە ڕێگای گەرووی هورموزەوە دەخاتە مەترسیەوە؛ گروویەک کە بۆ وڵااتنی کەنداوی فارس و ئابووری جیهان گرینگە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعاتی وزەی ئەمریکا، مامناوەندی گواستنەوەی نەوت لە ئەو گەرووەوە لە ساڵی 2024 گەییشتووەتە 20 ملیۆن بەرمیل؛ واتا نزیک بە 20 لەسەد لە بەکارهێنانی جیهانی بەرهەمە نەوتیەکان. عەرەبستانی سعوودی زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە نەوتی خاو و بەرهەمی نەوتی لە ڕێگای گەرووی هورموزەوە دەگوازێتەوە. ئەمریکا لە ساڵی 2024 نزیک بە نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا، نەوتی خاوی لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە ڕێگای ئەو گرووەوە هاوردە کردووە.

ئاستی هێرشەکانی ئیسرائیل

لە ڕوانگەیەکی ترەوە، دۆخی سیاسی و ناوچەیی دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ئەگەری کردنە ئامانجی ئێران، مەترسی پەرەسەندنی ئاستی هێرشەکانی ئیسرائیل چڕ دەبێتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە وڵاتانی کەنداوی فارس لە درێژەی مێژوودا وەکوو ئەمریکا و هاوئاستی سیاسەتەکانی ئەو چووەتە پێشەوە و هەندێک لە ئەو وڵاتانە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلیان واژۆ کردووە، بەڵام لێکدانەوەی هەڵسوکەوتەکانی ئیسرائیل لە بواری سیاسەتی دەرەوە دوای 7ی ئۆکتۆبەری 2023 نیشانی دەدات کە ئەو هەڵسوکەوتانە لە چوارچێوەی چاوەروانیە سیاسیە نەریتیەکان چووەتە دەرەوە.

هێرش بۆ سەر قەتەر لەلایەن ئیسرائیلەوە و پێشێل کرانی سەروەری ئەو وڵاتە بە بیانووی کردنە ئامانجی شاندی دانوستانکاری حەماس لە دۆحە و بە فەرمی ناساندنی جودایی خوازەکانی سومالی لەند سەرەڕای دژایەتی بەربڵاو تەنانەت لەلایەن ئەمریاکوە، تەنیا دوو نموونە لە هەوڵە نایاساییەکانی تێلاڤیڤ دێتە ئەژمار کە دوای 7ی ئۆکتۆبەر ئەنجام دراوە.

ئەمریکاش لە ناوچەکە پارێزراو نابێت

جیدی بوونەوەی هەڕەشە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ئیران ئەگەری کاردانەوەی ئەو وڵاتە و کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عەرەبی چڕ دەکاتەوە؛ بنکەی ئەمریکا لە قەتەر، چوار بنکە لە کوێت، دوو بنکە لە عەرەبستان، سێ بنکە لە ئیمارات و سێ بنکە لە بەحرەین و سێ بنکە لە عومان.

ئەمریکا پێشتر ئەگەری ئەو کاردانەوەیەی لە ڕەوتی وەڵام دانەوەی ئێران بە گەورەترین دامەزراوە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچەکە واتا بنکەی ئەلعودەیدی تاقی کردووەتەوە. هەروەها هەوڵەکانی ئەمریکا هەمبەر بنکەی ئەلعودەید دوای هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ترامپ لە ئێران شایەتی ئەو بابەتەیە.

News ID 58329

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha