بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ڕژدیی بشێوی و نائارامییە ناوخۆییەکان لە ئێران پاش تێپەڕینی 2 حەوتە کەمی کردووە و دۆخی تارانی پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی وڵات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئارام بۆتەوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا تاران و پارێزگاکانی دیکەی ئێران بەرەوڕووی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی نەبوونەتەوە و دانیشتووانی پایتەخت و شارەکانی تر لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو هەواڵدەرییە، دانیان بە ئارامبوونی دۆخەکەدا ناوە.
Your Comment