بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیاندنی ژمارە ١٩دا ڕایگەیاند: دوو کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار دوای تەقینەوەی مینە دەریاییەکان لە ڕێگایەکی نایاسایی لە باشووری گەرووی هورمز ئاگریان تێبەردرا و ڕاگیرا.
شەوی ڕابردوو هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سپای پاسداران، لەکاتی چاودێریکردنی ئاسمانی گەرووی هورمز، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئەمریکی MQ9ی داگیرکەری ئەمەریکایان دەستنیشانکرد و دەستبەجێ لێیاندا، کە لەناوبرا و خرایە خوارەوە.
هەروەها لەگەڵ تەقینەوەی ئەو مینانەی کە لەلایەن دەریاوانەکانی سپای پاسداران لە ڕێڕەوی نایاسایی باشووری گەرووی هورمز چێندرابوون، دوو کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار ئاگریان تێبەردرا و وەستان.
Your Comment