بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی لەگەڵ هاوتای ڕووسیا وتی: لە چوارچێوەی بریکس و شەنگەهای بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان.
وتیشی: هەروەها لەسەر ململانێی ئەفغانستان و پاکستان هاوڕاین.
ئێمە درێژە بە ڕاوێژکارییە بەردەوامەکانمان دەدەین و لەسەر تاکلایەنەی ئەمریکا ڕێکدەکەوین.
زیادیشی کرد: ئێمە لە چوارچێوەی بریکس و شەنگەهای بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان.
هۆشداری سەبارەت بە نائەمنی لە کەنداوی فارس و دەریای خەزەر
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: نائەمنی لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز، دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران و گەمارۆی ئابووری وەک هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکە باس کرا. هەروەها نیگەرانی دەربڕین سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کەشتیەکانی ئێران و ڕووسیا و ژێرخانی بەندەرەکان لە دەریای خەزەر؛ ڕووداوگەلێک کە بە وتەی هەر دوولا دەتوانن لێکەوتەی جددی بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ژینگەی کاسپیان هەبێت. هەروەها هەردوولا باسیان لە پرسەکانی ئەفغانستان کرد.
Your Comment