بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووسی خەیاڵ لە حاڵێکدا کە شاری دامغان کۆتایی هات کە کورتە فیلمی بنت ئەلشەلبیە لە دەرهێنانی سارۆ حەیدەری لە کوردستانەوە توانی لە شەش بەشی باشترین فیلمی چیرۆکی، باشترین دەرهێنانی، باشترین فیلمنامەی چیرۆکی، باشترین ئەکتەری ژن ،باشترین فیلمهەڵگری و باشترین کۆ کردنەوەی ببێتە بەربژێر.
ئەو کورتە فیلمە لە کۆتاییدا توانی سێ خەڵاتی باشترین فیلمنامە، باشترین ئەکتەری ژن (ڤیانا حسێنی) و باشترین فیلمهەڵگری ( فەرەیدوون تالبی) توانی خەڵاتی باشترینەکان بباتەوە.
لە کۆتایی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووسی خەیاڵ کورتە فیلمی بنت ئەلشەلبیە لە دەرهێنانی سارۆ حەیدەری لە کوردستانەوە سێ خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵەی بردەوە.
News ID 58012
Your Comment