بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسداران لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق کۆبووەتەوە و گفتوگۆی کردووە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا پرسی جورف ئەلنەسر و پاشهاتەکانی و پتەوکردنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
هەروەها ئەمینداری گشتی لیواکانی حزبوڵای عێراق لەگەڵ قائانی کۆبووەوە
لیواکانی حزبوڵای عێراق ڕایانگەیاند، ئەمینداری گشتی ئەم گروپە لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران و فالح ئەلفەیاد، بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان کردووە.
Your Comment