بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاری ساڵی 2011ەوە کوژرانی 30 هەزار و 756 منداڵی لەو وڵاتە ڕاگەیێندراوە، لەوانە 232 منداڵ کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا گیانیان لەدەستداوە و 5 هەزار و 372 منداڵیش لە حاڵەتەکانی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ گیانیان لەدەستداوە.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە زیاتر لە ٣٠ هەزار منداڵ لە سووریا کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاری ساڵی 2011ەوە کوژرانی 30 هەزار و 756 منداڵی لەو وڵاتەی تۆمار کردووە، لەنێویاندا 232 منداڵ کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 372 منداڵیش لە حاڵەتەکانی دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ گیانیان لەدەستداوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕایگەیاند کە لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە لە مانگی ئاداری ٢٠١١ تا ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لانیکەم ٣٠ هەزار و ٧٥٦ منداڵ لە وڵاتەکەدا بە شێوەیەکی نایاسایی کوژراون پێنج هەزار و ٣٧٢ حاڵەتی دەستگیرکردن و ڕاگرتن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی منداڵانیش تۆمار کراوە.
هەروەها 222 حاڵەتی مردنی منداڵانی بەهۆی ئەشکەنجەدان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی سەر بە حکومەتی پێشوو تۆمارکراوە.
هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٦ تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم بەیاننامەیە، کوژرانی ١١٧ منداڵی لە سووریا تۆمار کردووە.
ئەم حاڵەتانە بریتی بوون لە ڕووداوی تەقەکردن و تەقینەوە و تەقینەوەی پاشماوەی شەڕ. لە بەشێک لەو ڕووداوانەدا بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست نەتوانرا ئەنجامدەران و بەرپرسانی هێرشەکان دەستنیشان بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی نەتەقینەوە کردووە و ڕایگەیاندووە، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە، لانیکەم ١٦١ منداڵ لە ڕووداوەکانی پەیوەست بە مین و تەقەمەنی کلاستەر و پاشماوەی تەقەمەنی نەتەقینەوە گیانیان لەدەستداوە.هەروەها لەم ڕووداوانەدا دەیان منداڵی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە، بەشێک لەو ڕووداوانە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان و لەوەڕگە و دەوروبەری شوێنی نیشتەجێبوون و گۆڕەپانی یاری منداڵان ڕوویانداوە.
هەروەها ئەو منداڵانەی لەم ڕووداوانەدا تووشی پچڕانی دەماری بڕبڕەی پشت یان کەمئەندامی هەمیشەیی بوون، پێویستیان بە نەشتەرگەری و ئەندامی دەستکرد و چاکسازی و پشتیوانی دەروونی درێژخایەن هەیە.
SOHR جەختی لەوە کردەوە کە ئامارە بڵاوکراوەکان لانیکەم ئەو کەیسانە دەگرێتەوە کە ڕێکخراوەکە توانیویەتی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە بەڵگەی لەسەر بکات و ئەگەری زۆرە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان زیاتر بێت لە ژمارە ڕاگەیەندراوەکان.
لە کۆتاییدا دەزگای چاودێری بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی مافەکانی منداڵان لە سووریا، داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکانیان و دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و پاراستنی یاسایی بۆ منداڵان کرد. هەروەها جەختی لەسەر پێویستی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چاکسازی بۆ منداڵە زیانلێکەوتووەکان کردەوە.
ڕۆژی جیهانی منداڵان هەموو ساڵێک لە ٢٠ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و جەخت لەسەر مافە بنەڕەتییەکانی منداڵان دەکرێتەوە، لەوانە مافی ژیان، خوێندن، تەندروستی، و بەهرەمەندبوون لە ئاسایش و پاراستن.
Your Comment