AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٣٠ ٠٦:٣٢

عێراقچی: ئێران هێڵی سووری هەیە سەبارەت بە یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی

عێراقچی: ئێران هێڵی سووری هەیە سەبارەت بە یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هێڵی سووری هەیە سەبارەت بە یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد چیتر لەسەر مێز نییە و لە ڕووی جێبەجێکردنەوە هیچ سوودێکی نییە.

وتیشی: ئێمە بەدوای ڕێکەوتنێکی باش و شەرەفمەندانە و شکۆمەندانەدا دەگەڕێین. کەس ڕێکەوتنێکی ناوێت کە کەرامەتی ئێمە بخاتە ژێر پرسیارەوە.

زیادیشی کرد: پلانی دوو ڕۆژە هێشتا لەسەر مێزە و ئەگەر واشنتۆن جدی بێت، ئەم پلانە دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

ئەوەشی وت کە ئێمە هێڵی سوورمان هەیە سەبارەت بە یۆرانیۆمی پیتێنراو، گرنگترینیان هەناردە نەکردنی ئەم مادەیە بۆ دەرەوەی وڵاتە.

News ID 60855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha