AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١١ ١٨:٢٧

ساڵح موسلیم باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی کورد و دیمەشق دەکات

ساڵح موسلیم باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی کورد و دیمەشق دەکات

ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە، تورکیا و دەوڵەتی کاتی سووریای بە هاوکاری بۆ ئاستەنگ‌نانەوە لە بەردەم گفتوگۆی کورد و دیمەشق تاوانبار کرد و وتی: دیموکراسی مەرجی ئاوێتەبوونە؛ ئەگەر دیمەکراسی نەبێت، ئاوێتەبوونێکیش لەئارادا نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیمەکراتیکی سووریا(پەیەدە) لە لێدوانێک بۆ مێزۆپۆتامیا، ڕوانییە ئاستەنگەکانی بەردەم دانوستانی ڕێککەوتنی 10ی مارچ و وێڕای ڕەخنە لە هاوکاریی پشت پەردەی تورکیا و دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ ئاژاوەنانەی ئیتنیکی و ئاستەنگ‌نانەوە لە بەردەم گفتوگۆی کورد و دیمەشق، وتی: دیموکراسی مەرجی ئاوێتەبوونە؛ ئەگەر دیمەکراسی نەبێت، ئاوێتەبوونێکیش لەئارادا نابێت.

ساڵح موسلیم ڕاشکاوانە باسی لە چەقبەستنی ڕەوتی گفتوگۆکانی کورد و دیمەشق بەپێی ڕێککەوتنی 10ی مارچ کرد و وتیشی: لە هەندێک بابەتدا ڕێککەوتین، بەڵام دیار بوو کە ئامانج لەو ڕێککەوتننانەش نمایشێک بۆ ئەمریکا بوو و ئەمریکاش دەیەوێ پرسەکە چارەسەر بێت و پلانی خۆی هەیە. تەنانەت هاکان فیدان وتوویەتی کە دەبێ ڕێککەوتنی 10 مارچ ڕاپەڕێت، بەلام هەموو ئەو قسانە هەر لەو ئاستەدا مایەوە و هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیرا.

ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە پرسی کوردی سووریا، ڕایگەیاند: لە نێوان هەڵوێستی فەرمی ئەنقەرە و هەنگاوە مەیدانییەکانیدا دژوازییەک هەیە و تورەکیا لە پشت پەردەدا کارگەلێک دەکات و لە سنوورەکانی ئیدارەی خۆسەردا خەریکی تێوەگلاندنی هێزە خۆجێیەکان لەگەڵ گرووپگەلی پاڵپشتکراویەتی و گومانێک نییە کە تورکیا بەدوای ئاستەنگنانەوەیە.

ڕاشیگەیاند: هەندێک ڕەوتی ناوخۆیی تورکیاش لە قەیرانی سووریا وەک گوشار بەهرە دەبەن و گرووپگەلێک لە ئەنقەرە نایانەوێ ڕەوتەکە بچێتە پێش. شەرع و شیبانیش بە هۆی پەیوەندییە دەرەوەییەکانیان، مەیلیان بۆ چارەسەریی کێشەکان نییە.

ساڵح موسلیم لەبارەی ڕەوتی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا و دیداری کۆمیسیۆنی پەرلەمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالیدا ڕوونی کردەوە: ئەوان دەیانەویست ئۆجەلان داوا لە هەموو کوردەکان و لەوان کوردەکانی سووریا بکات بۆ چەکدانان، بەلام ئۆجەلان جەختی کرد کە تەنیا کاتێک ئاوێتەبوون مومکینە کە لەو شوێنە سیستەمێکی دیموکراتیک جێگر بێت. ئەگەری سیستەمی دیمەکراتیک نەبێ، ئاوێتەبوون لە سووریادا ڕوو نادا.

News ID 57759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha