بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە ڕەوتی گواستنەوەی ئەندامانی داعشی و بنەماڵەکانیان لە کەمپی هەولی سووریاوە بۆ کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەیتەوان بە گوشاری ئەمریکا و هاوکاری هێزەکانی سەر بە جۆلانی دەستی پێکردووەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد کە حکومەتی بەغدا نابێت لە بەرانبەر ئەو گوشارانە تەسلیم ببێت. لە حاڵێکدا کە 840 کەس لە کەمپی هەولەوە گواستراونەتەوە کە زۆریبەیان بنەماڵەی بەرپرسانی داعشین.کەسانێک کە دەستیان هەبووە کە ڕشتنی خوێنی هێزە ئەمنیەکانی عێراق.
ئەو سەرچاوە وتیشی کە ئامانجی ئەمریکا لە ئەو هەوڵە شڵەژاندنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقە. لە نێوان ئەو کەسانە، کەسانێکی مەترسیدار هەیە کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بەدوایاندا ەگەڕێن و وەکوو بۆمبێک کە عێراق خۆیان دەنوێنن.
سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە عێراق لە پیلانی ئەمریکا بۆ نائەمن کردنی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
News ID 57754
Your Comment