AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١١ ٠٧:٢٩

مەرجی کوردی سووریا بۆ هاتنەدی ئاشتی

مەرجی کوردی سووریا بۆ هاتنەدی ئاشتی

ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە یەکەمین ساڵوەگەری کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، جەختی کرد کە گەڕانەوەی هێمنی ئاوارەکان پێش‌مەرجی کۆتایی داگیرکاری، وەستانی پێشێل‌‌کاری و جێگربوونی ئاشتی لە سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوار، ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەری کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، جەختی کرد کە هێشتا ئاوارەیی بەربڵاوی خەڵکی ئەو ناوچانە درێژەی هەیە و گەڕانەوەی هێمنی ئاوارەکان پێش‌مەرجی کۆتایی داگیرکاری، وەستانی پێشێل‌‌کاری و جێگربوونی ئاشتی لە سووریایە.

ئەو ناوەندە هەروەها داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئاوارەکان، گەڕانەوە و ڕەخساندنی هەلومەرجی هێمن بۆ جێگربوونیان، هەوڵ بدات.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەختیش کراوە: دۆسیەی ئاوارەکان یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ئێمەیە و ئێمە لە کۆبوونەوە و گفتگوگۆکانمان لەگەڵ هێزە سیاسی، کۆمەڵایەتی و نێودوڵەتییەکاندا بەردەوام تەرکیزمان خستۆتە سەر ئەو دۆسیەیە، چونکە دەزانین بەبێ گەڕانەوەی هێمن، کۆتایی داگیرکاری و وەستاندنی پێشێل‌کارییەکان، ئاشتی و ئاسایش لە سووریادا جێگر نابێت.

News ID 57747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha