AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٨ ٢١:٢٧

ئیلهام ئەحمەد دەچێتە تورکیا

ئیلهام ئەحمەد دەچێتە تورکیا

جێگری هاوسەرۆک و وتەبێژی دەم‌پارتی لە سەفەری بەمزووانەی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسی "ئاشتی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" لە ئەستەنبۆڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات، تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆک و وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم‌پارتی) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە چاوەروان دەکرێت، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ڕۆژانی 6 و 7ی دیسامبێر بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسی "ئاشتی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" لە ئەستەنبۆڵ، سەردانی تورکیا بکات و بۆ ئەو مەبەستە خەریکی دانوستان و ئامادەکارین.

ناوبراو بە ئاماژە بە تاوتوێ‌کرانی ڕەوتی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی" عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەو کۆنفڕانسە و بەشداریی میوانانێک لە ناوچەی باسکەوە تا ئەفریقا، لە کازاخستانەوە تا بەلژیکا لەو بۆنەدا، وتیشی: ئەگەر هەلومەرج و ئاستەنگە یاساییەکان چارەسەر بکرێت، ئیلهام ئەحمەد بەشداری کۆنفڕانسەکە دەبێت و ئەگەریش نەتوانێ بێتە تورکیا بە شێوەی ڤیدئۆکونفڕانس هاوڕێیمان دەکات.

تەمەل جەختیشی کرد کە ئەوان بەدوای ڕاپەڕاندنی چالاکیگەلێکن بۆ گەیاندنی بەهێزی بۆچوونەکانی ئۆجەلان بۆ ڕای گشتیی نێودەوڵەتی.

News ID 57725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha