AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٠ ٠٧:٥٣

جلوبەرگی کوردی؛ ڕێکاری کاریگەر بۆ بەرەنگار بوونەوەی خەساری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی

جلوبەرگی کوردی؛ ڕێکاری کاریگەر بۆ بەرەنگار بوونەوەی خەساری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی

جلوبەرگی کوردی وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی فەرهەنگ و شوناسی خەڵکی بکوردستان، جگە لە جوانی و ڕیشەدار بوون، دەتوانێت کلیلێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی خەساری کۆمەڵایەتی وەکوو جودایی بێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر: جلوبەرگ وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی فەرهەنگی هەر کۆمەڵگایەک، لە مێژە ڕۆڵی سەرەکی لە نیشان دانی شوناسی فەرهەنگی و دینی هەبووە، لە پارێزگای کوردستان کە بە فەرهەنگی دەوڵەمەند دەناسرێت، جلوبەرگی خۆجەیی و باڵاپۆش پێگەیەکی تایبەتی هەبووە، بەڵام لە ساڵانی دواییدا، گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و کاریگەری فەرهەنگی مۆدێڕن بووەتە هۆی گۆڕان لە ئەو بوارەشدا.

لەلایەکی تریش، بەرز بوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان وەکوو جودایی، پۆشینی جلوبەرگی نەشیاو و قەیرانی بنەماڵەکان لە ئەو پارێزگایەش بە جۆرێک دەگەڕێتەوە بۆ جۆری پۆشین و هەڵسوکەوتەکان.

عەلی ئەسغەر حسێنی، بەرپرسی ناوەند بانگهێشت بۆ چاکەییەکان و ڕێگری لە خراپەکانی کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە ئەو بارەوە دەڵێت: گۆڕان لە شێوەی پۆشینی جلوبەرگی خۆجەیی بەتایبەتی لە درێژەی پەرەپێدان بە شێوەی ڕۆژاوایی، بووەتە هۆی لاواز بوونەوەی بنەمای بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی و بەستێنی کێشەگەلێک وەکوو جودایی و کەم کردنەوەی بایەخە کۆمەڵایەتیەکان.

جلوبەرگی کوردی؛ ڕێکاری کاریگەر بۆ بەرەنگار بوونەوەی خەساری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی

ناوبراو درێژەی دەدات: جلوبەرگی خۆجەیی کە لە ڕابردوودا سیمبولی حوجب و حەیا بوو، ئەمڕۆ کەوتووەتە ژێر کاریگەری فەرهەنگی مۆدێڕنەوە و هەندێک لە گەنجان بە ناوی مۆدێڕنیتە و جیهانی نوێیەوە، جلوبەرگی خۆیان گۆڕیوە و تەنانەت لە هەندێک جاریشدا جەستەی خۆیان ئاشکرا دەکەن کە ئەوە پێشتر لە فەرهەنگی کوردی و ئیسلامی هیچ پێگەیەکی نەبووە.

حسێنی لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر گرینگایەتی پاراستنی جلوبەرگی خۆجەیی وەکوو سیمبولی شوناسی فەرهەنگی و ڕەچەڵەکی خەڵکی کوردستان جەختی کرد.

ناوبراو پێی وایە: پەرەپێدان بە خجلوبەرگی کوردی لە جیاتی جلوبەرگی ڕۆژاوایی، دەتوانیت یەکێک لە ڕێکارە کاریگەرەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی قەیرانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی وەکوو باڵاپۆشی نەشیاو بێت و ئێمە ئەبێ ئەوە بە گەنجەکان فێر بکەین کە جوانی لە سادەیی و پاراستنی ڕەچەڵەکە بۆچی ئەبێ لە جیاتی جلوبەرگی جوان و خۆجەیی و باڵاپۆش لە جلوبەرگی نەشیاو و نەگوجاو کەڵکوەربگرین.

جلوبەرگی کوردی؛ ڕێکاری کاریگەر بۆ بەرەنگار بوونەوەی خەساری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی

جلوبەرگی خۆجەیی نەک وەکوو سیمبولێکی فەرهەنگی دەناسرێت ، بەڵکوو لە پاراستن و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بنەماڵەییش کاریگەرە و کاتێک کە بنەماڵەکان ڕێز بۆ بنەمای فەرهەنگی و ئایینی خۆیان دادەنێن، بەستێن بۆ تۆکمە کردنەوەی بنەمای بنەماڵەش خۆش دەبێت.

حسێنی هەروەها ئاماژە دەداتە سەر کێشەی ئابووری و بژێوی ژیان و وتی: هەندێک جار کێشەی ئابووری، بەنماڵەکان بەرەو گۆڕینی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هان دەدات.

ناوبراو زیادی دەکات: گرانی و هەڵاوسان، دۆخی بژێوی ژیانی خەڵکی تووشی کێشە کردووە و هەندێک لە بنەماڵەکان ناتوانن بە ئاسانی جلوبەرگی ئیسلامی و خۆجەیی بکڕن و ئەو بابەتە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی گۆڕانی فەرهەنگی و بەرز بوونەوەی ئاستی جودایی.

حسێنی جەختی کرد: ئەگەر کۆمەڵگا بگەڕێتەوە بۆ بایەخە ئیسلامی و فەرهەنگیەکانی خۆی، دەتوانین بە کەم بوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و قەیرانی بنەماڵەکان هیوادار ببینەوە.
جلوبەرگی کوردی؛ ڕێکاری کاریگەر بۆ بەرەنگار بوونەوەی خەساری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی

News ID 57718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha