AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٦ ١٦:٠٨

بڕیارە چی بە سەر هێزەکانی پارتی دیمۆکرات بیت؟

بڕیارە چی بە سەر هێزەکانی پارتی دیمۆکرات بیت؟

گۆڤاری نیوریجن پاگەندەی کرد کە یەکینەی 80 ی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەتواوەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاوێتە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نیوریجن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاپۆرتی دا کە یەکینەی 80 ی سەر بە پارتی بە شێوەی فەرمی لە پێکهاتەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاوێتە بووە و لە ژێر فەرماندەیی دەواردایە.

بە پێی نووسراوی ئەو مێدیا، ئاوێتە بوونی یەکینەی 80 بەشێک لە هەوڵی بەربڵاوی نێودەوڵەتی بۆ یەکپارچە کردنی هێزی پێشمەرگەیە؛ ڕەوتێک کە بە پاڵپشتی ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە ساڵانی دوایی شوێنگیری کراوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، یەکینەی 80ی پارتی و یەکنیەی 70ی یەکێتی کۆڵەکەی سەرەکی هێزی پێشمەرگەن و بە گشتی زیاتر لە 150 هەزار هێزی هەیە.

وەزارەتی پێشمەەرگە ڕاشیگەەیاندووە کە یەکەی 70 ی سەر بە یەکێتیش تا کۆتایی ئەمساڵ تەڤلی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.




News ID 57584

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha