AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٥:١٤

ئێران: هیوادارین سێ وڵاتی ئەورووپایی ژیر بن

ئێران: هیوادارین سێ وڵاتی ئەورووپایی ژیر بن

جێگری مافی و نێودەوڵەتی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەوڵی ئەورووپا بۆ پەسەند کردنی بڕیارنامەی نوێ لە دژی ئێران وتی: هیوادارم ژیر بن و بڕیارنامە بە شێوەی فەرمی ڕادەست نەکەن بەڵام ئەگەر بیکەن ئێران پێداچوونەوە بە سیاسەتی دەرەوەیدا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی جێگری مافی و نێودەوڵەتی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مافی نێودەوڵەتی لەژێر هێرشدا، هێرش و بەرگری، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە وتی: قسەکانی ترامپ بە تواوەتی بەرپرسیارێتی مافی ئەمریکا هەمبەر هێرشەکان بۆ سەر ئێرانی نیشان دا. بۆیە ئێمە بەڵگەیەکمان لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش لەئەو بارەوە تۆمار کردووە.


غەریب ئابادی بە ئاماژە بە ئەوەی کە سناپ باک ئەو جۆرە کە ئەوان چاوەڕوان بوون، نەیتوانی کاریگەری لەسەر ئێران و کۆمەڵگای ئێران دابنێت، وتی: ئەو هەوڵە کاریگەری کەمی هەبووە و کاریگەریە نەرێنیەکانی لە ناوخۆی ئێران کۆنترۆڵ کرا.

سێ وڵاتی ئەورووپی بە هەوڵێک کە لە نیۆیۆرک و ئەنجومەنی ئاسایش و هەوڵی نایاسایی لە بواری سناپ باک ئەنجامیان دا خۆیان لە گفتوگۆ و دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران وەلا نا.

غەریب ئابادی بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لەلایەن ئێران بە بواری هاوکاری لەگەڵ ئاژانس سنووردار نابێتەوە، وتی: ئێران ئەبێ ئاوڕدانەوەیەکی دووبارە بە سیاسەتەکانی خۆی لە بواری هاوکاری لەگەڵ ئاژانس و پرسی هاوپەیوەند بە گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدان، بداتەوە. هیوادارم ڕۆژاوا ژیر بێت و بڕیارنامەی نوێ لە دژی ئێران دەرنەکات ببەەڵام ئەگەر ئەو کارەیان کرد بەدڵنیاییەوە ئێرانیش پێداچوونەوە بە سیاسەتە بنەڕەتیەکانی خۆی دەکات ، نە لەبەر ئەوەی کە ئەو بڕیارنامە کاریگەری گرینگی لەسەر ئێران دەبێت، نا ئەو بڕیارنامەی بچووکترین کاریگەری نابێت. بەڵام پەیامێک کە دەریدەکات نیشاندەری ئەوەیە کە بۆ ئەوان هاوکاری گرینگ نییە و بۆیە ئێران مافی هەیە بتوانێت سیاسەتەکانی خۆی هاوپەیوەند بە ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیانە و بەڵێنە نێودەوڵەتیەکانی پێداچوونەوە بکات.

News ID 57574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha