AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٧:١٠

کوردستانی سووریا بەرەوڕووی داڕمانی ئابووری

کوردستانی سووریا بەرەوڕووی داڕمانی ئابووری

کوردستانی سووریا لەباری ئابوورییەوە بە هۆی گوشاری قورسی تێچووە ئیدارییەکان، دابەزینی داهاتی نەوتی و کەمبوونەوەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان تووشی دۆخێکی ئاڵۆز هاتووە و ئیدارەی خۆسەری کوردی تەنانەت، توانای دابین‌‌کردنی مووچەی فەرمانبەران، هێزی ئاسایش و خزمەتکاری گشتیی نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕێکخراوی سیریا ڕیپۆرت لە دوایین ڕاپۆرتیدا، وێنەیەکی کەم‌وێنەی لە دۆخی ئابووریی "ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" ئاراستە کردووە؛ ناوچی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە پشتەبستن بە سەرچاوەگەلی کەم و دابەزینی یارمەتییە دەرەوەییەکان، هەوڵی دەدا پێکهاتەی ئیداری و ئەمنیی خۆی بەڕێوە ببات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی 220 هەزار فەرمانبەری دەوڵەتی لە کوردستانی سووریادا ئیش دەکەن؛ ڕێژەیەکی گەورە کە بارێکی قورسی ماڵیان خستۆتە سەر شانی ئیدارەی خۆجێی. مووچەی پێدراوە بەو فەرمانبەرانە لە مانگدا نزیکەی 50 ملیۆبن دۆلار بەراورد کراوە، لە کاتێکدا کە مامناوەندی مووچەی مانگانە تەنیا 220 دۆلارە.

لە کەرتی ئەمنیشدا دۆخەکە شپرزترە؛ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) کە کۆڵەکەی ئەمنیی ئیدارەی خۆسەری کوردی پێکدێنن، بەرەوڕووی دابەزینی بەرچاوی یارمەتیگەلی نێودەوڵەتین؛ بەجۆرێک کە وڵاتانی بیانی تەنیا لەسەدا 10 تا 15ی مووچەی هێزەکانی هەسەدە دەدەن. زۆربەی بوودجەی ئەو هێزانە تەرخانی مووچە و پاڵپشتی لە کاڵای بنەڕەتیی وەک وزە، نان و دەرمان دەکرێت.

لەباری داهاتەوەش، گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە نیشاندەری شکێنەربوونی ئابووریی ناوچەکەن. نەوت هێشتاش کۆڵەکەی سەرەکیی داهاتی بوودجەی ئیدارەی خۆسەرە و لەسەدا 75 تا 77ی داهاتەکان پێکدێنێت؛ ئەگەرچی ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی ساڵی 2020 کە لەسەدا 97ی بوودجە لە ڕێگەی فرۆشی نەتەوە دابین دەکرا، بە ڕادەیەکی زۆر دابەزیوە. سەرچاوەکانی تری داهات بریتین لە داهاتی گومرۆکی و ماڵیات لەسەر کۆمپانیا و ئەو کەسانەی پشکێکی بەرز و بەڵام سنوورداریان هەیە.

ڕاپۆرتەکە لە ئەنجامدا بەو ئاکامە دەگات کە ئیدارەی خۆسەری کوردستان بەرەوڕووی هەلومەرجێکی دژوار و ئاڵۆزی ئابووریی تەشەنەئەستێندایە؛ دۆخێک کلە تێیدا تێچووە ئیداری و ئەمنییەکان لە بەرزبوونەوەدان و داهاتی نەوتی کەم بۆتەوە و یارمەتییە دەرەوەییەکانیش لە نزمترین ئاستی مومکیندان. ئەم ڕەوتە دەتوانێ لە درێژخایەندا توانای حکوومەت و ئاراستەکردنی خزمەتی گشتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەوڕووی ئاڵنگارییەکی جیدی بکات.

News ID 57564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha