ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عەبدولعەزیز حەسەن ساڵح تاها باڵوێزی کۆماری سوودان لە تاران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەی بە ڕەهەندەکانی گۆڕانکاریی ئەمدواییەی سوودان و شەڕی نێوان هێزەکانی ئەرتەشی سوودان و هێزەکانی "پاڵپشتی خێرا" و ئامانجە ستراتژییەکانی پشت ئەو شەڕانە، وتی: لە دەستدرێژیی هێزە شۆڕشی و تیرۆریستەییەکان کە لە 15ی ئاڤریلی 2023ـهوە لە دژی شەریعەتی وڵاتی سوودان دەستی پێکردووە، شۆڕشییەکان سەرەڕای تیرۆری کەسایەتییە سوودانییەکان، خەریکی کردنە ئامانجی شوناس، فەرهەنگ، بایەخ و ئەخلاقی گەلی سوودانن و بۆ ئەو مەبەستە دەستیان داوەتە جەنایەتیگەلێک کە بە ئاشکرا جەنایەت دژی مرۆیی و کۆمەڵکوژییە.
وتیشی: لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییە ڕێکخراوە، گەلی سوودان بە خۆڕاگری و ئازایەتی و لەخۆبۆردوویی شانبەشانی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سوودان وەستاون و توانیان ئەو هێزە شۆڕشی و تیرۆریستانە کە لە لایەن دەسەڵاتگەلێکی بیانییەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە خارتوومی پایتەختی سوودان و چەندین شاری تر وەدەر بنێن. بەوەشەوە تیرۆریستان لە 26ی ئاکتەوبردا، پاش دوو ساڵ گەمارۆی شاری فاشێر و بارا لە ویلایەتی باکووریی کوردفان، ڕژانە ناو ئەو دوو شارە و هەموو جۆرە جەنایەت و کۆمەڵکوژییەکیان بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ئەنجام دا.
عەبدولعەزیز حەسەن ساڵح تاها لەبارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو ناکۆکییە لە نێوان ئەرتەش و هێزەکانی پاڵپشتیی خێرا، ڕوونی کردەوە: ئەم ناکۆکییە، ناکیی نێوان ئەرتەش و شۆڕشییەکان نییە، بەڵکوو ئەمە دەستدرێژی و پیلانێکی پێشتر داڕژاوە بۆ کوودەتا لە دژی حکوومەتی یاسایی سوودان و داگیرکردنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بە پاڵپشتیی هەندێک وڵاتی بیانییە. بەڵام کاتێک ئەرتەشی سوودان پیلانەکەی پووچەڵ کردەوە، ئەوە بووە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێکی بە تەواو مانا لە دژی گەلی سوودان و خەڵکی بێتاوان بوونە قوربانی ئەو شەڕئاژۆییە. بە جۆرێک کە سەڕەڕای تێکدانی ژێرخان و داراییە گشتییەکان خەڵکی وەک نەخۆشخانە، بانک، وێستگەکانی ئاو و کارەبا و ئاوارەیی خەڵکی و دزی و بڕین، بێأڕێزی بە ناوەندە ئایینییەکانیش کرا و کچان و ژنانیش کەوتە بەر شاڵاوی دەستدرێژی و ئازار و جەنایەت.
باڵوێزی سوودان بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریستان لە بەکرێگیراوانی چەندین وڵات و بەژ پێکهاتوون کە پاگەندەی گۆڕینی دیمۆگرافیای سوودان بۆ حیشمەتی سەرەکیی دەدەن، ڕایگەیاند: دەوڵەتی سوودان بەڵگە و دایکۆمێنتێکی زۆری ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نووسینگەی ئەو ڕێکخراوە کردووە کە نیشان دەدا دەوڵەتی ئیمارات بە شێوەی ماڵی و سەربازیی وەک کڕینی چەک و تەڤڵدانی بەکرێگیراوان، پاڵپشتی لەو هێزە تیرۆریستییانە دەکات و ئەو بەڵگانە تەنانەت لە کۆمیتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و میدیا ناسراوەکانی ئەورووپا و ئەمریکاشدا پشتڕاست کراونەتەوە. بەڵام ئەوەی کە بۆ ئیمارات ئەو کارە دەکات، بۆ ئێمەش جێی پرسیارە، چونکە دەوڵەتی سوودان ئاشتیخوارە و هیچکات بەدوای شەڕ و دوژمنایەتییەوە نەبووە.
ناوبراو پەیوەندییەکانی تاران و خارتووم نزیک و لەمێژینە وەسف کرد و ڕاشیگەیاند: ئێران و سوودان هاوبەشییەکی زۆریان وەک موسڵمانێتی، ئەندامێتی لە ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، بزووتنەوەی بێلایەن و ئەندامێتی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێکەوە هەیە و ئەگەرچی پەیوەندییەکان بۆ ماوەی 8 ساڵ (2016 تا 2024) داخرابوو، بەلام لە 2024ـهوە دەستی پێکردەوە و باڵوێزی سوودان لە تاران و ئێران لە بەندەر پۆرتی سووداندا چالاک کرانەوە و لەو ماوەیەدا هەنگاوی ئیجابی بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دیپلۆماتیکی، ئابووری و بازرگانییەکان هەڵگیرا و هەر دوو جەختیان لە پابەندی بە هاوکارییەکانین کردووە. بەڵام بە هۆی تێپەڕینی ماوەی کەمی لێکنزیکبوونەوەی دوو وڵات، کۆماری ئیسلامی ئێران دەرفەتی یارمەتی سەربازیی بە سوودان نەبووە.
عەبدولعەزیز حەسەن ساڵح تاها هەروەها ڕۆڵی عەرەبستانی سعوودی لە ناوبژێتی لە نێوان لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی سووداندا بە بەڕیوەبردنی دانوستانەکانی مەی 2023ی جەدە نرخاند و گلەییشی کرد لە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر بە جەنایەت و کۆمەڵکوژییەکانی ناو سوودان و جەختی کرد: سیاسەتی دەرەوەیی ئێمە هەمیشە بەپێی "نیازپاکی دراوسێتی" و "دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر" بووە، بەلام بەداخەوە لە میانەی شەڕدا، هدنێک لە وڵاتان بوونەتە ڕێڕەوگەیەک بۆ هاتوچۆی شۆڕشی و بەکرێگیراوان و بە ئیزنی خودا پاش سەرکەوتنی سوودان بە سەر شۆڕشییەکاندا، بە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا دەچینەوە.
Your Comment