AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٧ ٠٧:٢٤

ئێران مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند

ئێران مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کرد کە درێژەدان یان دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن پەیوەستە بە نیازپاکی ئەمریکاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتی: مووشەک بۆ پاراستنی سەروەری نیشتیمانییه و بابەتی دانوستان نییه .

وتیشی: بەردەومی یان دەستپێکردنەوەی دانوستانه ئەتۆمییەکان له گەڵ ئەمریکا بەنده به هەڵسوکەوت و نیازی واشنتۆنەوە.

سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی، لە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییە وەستاوەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕوون کردەوە.

سەبارەت بە وتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا، خەتیب زادە وتی: ئەگەر ئەمریکا ئامادە بێت لە پێگەیەکی یەکسانەوە بگاتە ڕێککەوتن، ئەوە مومکینە. بەردەوامبوون یان دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پەیوەستە بە ڕەفتار و مەبەستی ڕاستەقینەی لایەنی ئەمریکییەوە.

News ID 57478

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha