AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٥ ٠٩:٢٥

وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاری نهێنی سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاری نهێنی سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوژمن ویستی بە دەسپێکی شەڕی 12 ڕۆژە بە وەهمی داچڵەکاندن و هەست بە لاوازی ئێران، لە ماوەی سێ ڕۆژدا وڵات هان بدات بۆ خۆدەستەوە دان بەڵام گەلی ئێران نیشانی دا هیچکات هەمبەر گوشار چۆک دانادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: دوژمن ویستی بە دەسپێکی شەڕی 12 ڕۆژە بە وەهمی داچڵەکاندن و بیر لە لاوازی ئێران، ویستی لە ماوەی سێ ڕۆژدا وڵات هان بدات بۆ خۆدەستەوە دان بەڵام گەلی ئێران نیشانی دا هیچکات هەمبەر گوشار چۆک دانادات.


ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان ڕۆژانی سەرەتایی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بڵاو کرردنەوەی پەیامێکی سێ وشەیی دوای " خۆڕادەست کردنی بێ مەرج" ی ئێرانی کرد بەڵام وەڵامی کۆماری ئیسلامی ڕوون بوو؛ ئێمە کە هاوکات خەریکی دانوستان و دیپلۆماسی بوودین، هێرشمان کرایە سەر و بە هەموو توانەوە لە مەیدان وەڵامدەر بووین.

وەزیری دەرەوە جەختی کرد: سەرکەوتن لە شەڕی 12 ڕۆژە قەرزداری خوێنی شەهیدان، گیانفیداکانی هێزە چەکدارەکان و ڕێنوێنی زیرەکانەی ڕێبەر بوو و ئەوەی کە ئەمڕۆ لە پێشمانە، ئەنجامی هەمان بەرخۆدان و یەکگرتوویی نەتەوەییەیە.

عێراقچی بە وتنی ئەوەی کە دوژمن پێی وابوو بە گوشاری سیاسی و ئابووری دەتوانێت ڕێگای ئێران بگۆڕێت، وتی: ئەو شەڕ و ڕووداوەی ئەم دواییە نیشانی دا کە لۆژیکی بەرخۆدان، سەرتر لە لۆژیکی خۆبەدەستەوەدانە و وڵاتێک کە پشت بە هێزی ناوخۆیی خۆی ببەستێت پێویستی بە ترس لە دانوستان نییە.


وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی شەڕی ئەم دواییە جەختی کرد: لە حاڵێکدا کە هەندێک مێدیای جیهانی دەیانوت ئاسمانی ناوچەکە لە کۆنترۆڵی ئیسرائیلە، راستی ئەوە بوو کە لە هەمان کاتژمێرە سەرەتاییەکان، ئاسمانی ئەوان لە کۆنترۆڵی مووشەکەکانی ئێران بوو.

News ID 57463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha