AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٤ ٠٨:١١

ئێران دوو زیندانی فەڕەنسی بە مەرج ئازاد کرد

ئێران دوو زیندانی فەڕەنسی بە مەرج ئازاد کرد

ئیسماعیل بەقایی ئازادکردنی مەرجداری دوو هاووڵاتیی فەرەنسی کە لە ئێران زیندانی کراون، ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران سەبارەت بە دوایین دۆخی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی زیندانیکراو لە ئێران، وتی: ئەم دوو هاووڵاتییە فەرەنسییە کە ماوەیەکە بە تاوانی ئەمنیەتی لە زینداندان، بە دانانی بارمتە، لەلایەن دادوەری ئەو دۆسیەیە ئازاد کراون .

وتیشی: تا قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی دادوەری، لە چاودێری دادەمێننەوە.

News ID 57448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha