AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٣ ١٠:٠٩

هاواری خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر؛ خۆڕاگر وەستاوین

هاواری خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر؛ خۆڕاگر وەستاوین

هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر چین و توێژەکانی خەڵک بەتایبەتی تازەلاوان و گەنجان لە پاریزگا جیاجیاکانی ئێران، هاواری دژە ئیستکبار و بەرخۆدانیان دەست پێکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ خەڵکی ئێران بە ئامادەبوون لە ڕێگاکانی ڕێپێوانی 13ی خەزەڵوەر لە شار و گوندەکانی ئێران هاواری مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ئیسرائیل دەڵێنەوە و جارێکی دیکە نیشانی دەدەن کە یەکگرتوو و هاودڵ لە ڕێغای دژە ئیستکباری و بەرخۆدان لە بەرانبەر دوژمن وەستاون.


بەشداری بەربڵاوی تازەلاوان و گەنجان و بنەماڵەی شەهیدان، بەتایبەتی شەهیدانی شەڕی 12 ڕۆژە لە ئەو ڕێوڕەسمە بەرچاوە.

بەشداری بەربڵاوی خەڵکی سیستان و بەلووچستان لە ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر


13 ی خەزەڵوەر وەبیرهێنەرەوەی سێ ڕووداوی گەورە لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە؛ دوورخستنەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی لە ساڵی 1343، کوشتوبڕی قوتابیان لە ساڵی 1357 و داگیر کردنی هێلانەی سیخوڕی ئەمریکا لە ساڵی 1358. ئەو ڕۆژە نمانەی دژە ئیستکباری، ئازادی خوازی و بەرزڕاگرتنی سەربەخۆیی گەلی ئێرانە.

لە پارێگای سیستان و بەلووچستان بەرز ڕاگرتنی 13ی خەزەڵوەر پێگەیەکی تایبەتی هەیە و خەڵک کە بەردەوام بە ڕۆحیەی شۆڕشگێڕانەوە، یەکگرتوویی و وریایی دینی خۆیان، لە هێڵی پێشەوەی پاڵپشتی لە ئامانجەکانی شۆڕش بوون.

13ی خەزەڵوەر وانەی کردەیی دژە ئیستکباری لە خۆراسانی ڕەزەوی

ڕۆژی 13ی خەزەڵوەر، تەنیا بۆنەیەک لە ڕۆژژمێر نییە بەڵکوو وانەیەکی کردەیی گەورە بۆ قوتابیان و داهاتووانی ئێرانە.

هەر ئەو جۆرە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕۆژی 12ی خەزەڵوەر جەختیان کرد: ئەو ڕۆژە یەکێک لە ئەو ڕۆژانەیە کە ئەبێ هەر لە بیری نەتەوەیی ئێمەدا بمێنێت و نابێت لەبیر بکرێت. بەڵام لایەنی شوناسیەکەی گرینگترە. داگیر کردنی باڵوێزخانە، شوناسی ڕاستەقینەی ئەمریکا و هەروەها شوناسی راستەقینەی شۆڕشی ئیسلامی ڕوون کردەوە.
ئەمڕۆ پرسیارێک دێتە ئاراوە کە ئایا قوتابیان و تازەلاوان و گەنجانی ئەمڕۆش بە قەد تازەلاوانی سەردەمی شۆڕش دژی ئیستکبارن یان نا.

نەجمە قوربانی قوتابی پۆلی یازدە دەڵێت: سیاسەتوانانی ئەمریکا پێیان وایە دوژمنایەتی ئێمە هەمبەر ئەوان لەسەر دەمارگرژیە و نالۆژیکە. بەڵام ئەوە ئەوانن کە لە باری ئابوورییەوە ئێمەیان گەمارۆ داوە و سەرداری ئازیزی ئێمەیان تیرۆر کردووەە.

پارێزگای سێمنان چاوەڕوانی حیماسە؛ دوژمن ناسی پێشەکی وەستانەوە هەمبەر ئیستکبار
خەڵکی بە ئەمەگ بە ویلایەتی سێمنان خۆیان ئامادەی بەشداری لە مەیدانی گەورە ڕێپێوانی بەربڵاوی 13 ی خەزەڵوەر کردووە کە نیشاندەری دوژمنایەتی و وشیاری خەڵکی موسڵنانی ئێرانە، گەلێک کە هەمیشە بە ئامادەبوون کە مەیدانەکان و پاڵپشتی لە ئامانجەکانی شۆڕش ناسراون.

دەسپێکی ڕێپێوانی 13ی خەزەڵوەر لە قەزوێن بە بەشداری خەڵک و قوتابیان

، چەند خولەک پێش ئێشتا ڕێپێوانی 13ی خەزەڵوەر لە قەزوێن بە بەشداری بەشکۆی خەڵک بەتایبەتی قوتابیان دەستی پێکرد

ڕێپێوانی 13ی خەزەڵوەر لە زۆربەی شەقامەکانی پارێزگای تاران دەستی پێکرد
هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران، ڕێپێوانی ڕۆژی 13ی خەزەڵوەر لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای تاران بە بەشداری بەشکۆی خەڵک، قوتابیان و بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێکرد.

بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە لە هەموو شارەکانی پارێزگای تاران بە هەڵکردنی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئاڵای سێ ڕەنگی ئێران، لەسەر دریژەی ڕێگای شۆڕش و پەیڕەوی لە ڕێبەر جەختیان کرد.

بەشداری خەڵکی سنە لە ڕێپێوانی 13ی خەزەڵوەر

لە ساڵرۆژی 13ی خەزەڵوەر، ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ئیستکباری جیهانی، خەڵکی سنە سەرلەبەیانی سێشەممە ئامادەبوون و وەکوو ساڵانی ڕابردوو بە شکۆی فراوانەوە لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ئەو ڕۆژە بەشداریان کرد.

خرۆشی جیهانی و دژە ئیستکباری خەڵکی مازەندەران

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 13ی خەزەڵوەر لە سەرتاسەری ئێران، کۆبوونەوەی خەڵک و ڕێپێوانی گەورەی خەڵک لە شارە جیاجیاکانی پارێزگای مازەندەران بەتایبەتی ساری دەستی پێکرد.

News ID 57434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha