بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە کەسانێکی نەناسراو نارنجەکێکیان هاویشتۆتە ناو بازگەی هێزەکانی کەتیبەی 86ی ئەرتەشی سووریا لە شاری ئەبووکەماڵ لە نزیکی سنووری سووریا.
ئەو سەرچاوەیە زیادیشی کرد کە هێزەکانی ئەرتەش بۆ پێوشوێنگرتنی هێرشبەران لە بازگەکە هاتوونەتە دەرێ و بومبێکی دابەستراوە لە سەر مۆتۆر سیکلێتێک لە سەر ڕیگەیان تەقیوەتەوە و بە هۆی ئەو تەقینەوەیە 3 سەربازی سووری بریندار بوون.
Your Comment