AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٦ ١٠:٣٧

نیشتنەوەی فڕۆکەی باری سەربازی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

نیشتنەوەی فڕۆکەی باری سەربازی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی باری سەربازی ئەمریکا لەگەڵ کۆپتەرێکی جەنگی بە مەبەستی تۆکمە کردنەوەی بوونی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا، لە بنکەی خراب دەیر لە حەسەکە نیشتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکەیەکی باری سەربازی ئەمریکا شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە بنکەی خەراب دەیر هەڵکەوتوو لە ناوچەی ڕمیلان لە باکووری حەسەکە نیشتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو فڕۆکە جیهازاتی ئەلکترۆنی، چەکی قورس و ژمارەیەک هێزی سەربازی گواستووەتەوە و کۆپتەرێکی جەنگیش هاوڕێی کردووە.

بە پێێ نووسراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ئەو جموجوڵە لە درێژەی ڕەوتی تۆکمە کردنەدوەی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا ئەنجام دەدرێت.

ئەو ڕێکخراوە زیادی کرد: ڕۆژی ڕابردووش هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەکوو بەشێک لە بوونی سەربازی بەردەوامی خۆی لە ناوچەکە، هێزی یاریدەدەری سەربازی نوێی بۆ کوردستانی سووریا ناردووە.

News ID 57362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha