بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەغدا کاردانەوەی نیشان دا بە بڕیاری ئاپارتایدیی کەنێستی ڕژیمی زایۆنی بۆ تەڤڵدانی کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئیدانەی پەسندکرانی دوو ڕەشنووسی یاسا لە لایەن کەنێستی ڕژیمی زایۆنی لە پەیوەندی لەگەڵ داگیرکاریی کەرتی ڕۆژئاوایی و پەرەدان بە شارۆچکە نایاساییەکانی، ڕایگەیاند: ئەو هەڵمەتە بە مانای پێشێلکردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی و بڕیارنامە هاوپەیوەندەکان بە ئەنجومەنی ئاسایش و دەستدرێژیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مافی ڕەوای گەلی فەلەستینە.
وەزارەتی دەرەوەی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو جۆرە هەڵمەتانە، دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە و سەپاندنی داگیرکاری و شارۆچکەسازی، ڕاشیگەیاند: عێراق بۆ جارێکی تر پێداگرە لە هەڵوێست و پاڵپشتییەکانی لە پرسی فەلەستین و مافی گەلی فەلەستین بۆ چارەی خۆنووسی و پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی قودس.
Your Comment