بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، وەفدێکی ئۆسترالیایی بە سەرپەرەشتیی "دەیڤید شۆ بریج"، سناتۆری سەر بە پارتی سەوزەکانی ئەو وڵاتە، پاش سەردانی یەک حەوتەیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دیدار لەگەڵ ئەڤین سوید و حسێن عوسمان، هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، خوازیاری کرانەوەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ئۆسترالیا بوو.
لەو دیدارەدا سناتۆر شۆبریج وێرای داکۆکی لە بڕیارەی ئیدارەی خۆسەری کوردی بۆ هاوژینیی ئاشتیخوازانە لە نێوان گەلانی سووری، ڕایگەیاند: بەشێکی گەورەی پۆستە ئیدارییەکان لەو ناوچەیە لە لایەن ژنان و پیاوان ئیدارە دەکرێت و لەو هەلومەرجە دژوارەی ئێستادا، ئەوە هەنگاوێکی گرینگ و زۆر بەکەڵکە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کرانەوەی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی فەلەستین و تایوان لە ئۆسترالیا، کرانەوەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردستان لە ئۆسترالیای بە هەنگاوێکی گرینگ زانی و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە ڕاگەیاند.
Your Comment