بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنیی پلەبەرزی حزبوڵڵا لە لێدوان بۆ ڕۆژنامەی "الدیار"ی لوبنان، ڕایگەیاند کە هەڵوێستی حزبوڵڵا هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی ڕوون و ئاشکرایە و هەر دەستدرێژییەکی زەوینیی ڕژیمی زایۆنی بەرەوڕووی کاردانەوەی ڕاستەوخۆی حزبوڵڵا دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: حزبوڵڵا لە ئێستادا ئامادەتر و بەهێزترە لە ڕابردوو و سەردمانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، بە چەشنێک کە بۆشاییە هەواڵگرییەکانی ناو ئەم ڕێخکراوەیە چارەسەر کراون و ڕژیمی زایۆنی چیتر شوناسی فەرماندە نوێیەکانی حزبوڵڵا نازانێت.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ڕوونیشی کردەوە: تیرۆرەکانی ئەمدواییە، هەموو لە هێزە مەیدانییەکان بوون و نەک فەرماندە و کەسایەتییە بەرزەکانی حزبوڵڵا و ئەوە واتە حزبوڵڵا ل شەڕەکانی ئەمدواییە فێر بووە و پلانێکی سەربازیی نوێی داڕشتووە.
Your Comment