بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتەرز ڕاپۆرتی دا، هەزار و ٩٦٦ بەندکراوی فەلەستینی کە بڕیارە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئیسرائیل ئازاد بکرێن، لە ناو زیندانەکانی ڕژیمدا سواری پاس بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشبینی دەکرێت ٢٥٠ بەندکراوی فەلەستینی بە سزای هەتاهەتایی و زیندانی درێژخایەن ئازاد بکرێن.
پێشتریش باس لەوە کرابوو کە ڕژێمی ئیسرائیل دەستکاری لیستی گیراوانی فەلەستینی کردووە کە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لەسەری ڕێککەوتوون.
هەروەها خاچی سوور ڕایگەیاند کە حەوت زیندانی زایۆنیستیان لە حەماس وەرگرتۆتەوە. ئەم حەوت زیندانییە باری جەستەیی باشن.
Your Comment