AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٧ ٢٣:٠٤

وەزیری ئیتلاعات: یەکگرتوویی نیشتمانی پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە

وەزیری ئیتلاعات: یەکگرتوویی نیشتمانی پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دابین‌کردنی پارێزگای هەمەدان بە جەخت لە ڕۆڵی داکۆکی خودایی لە سەرکەوتنی گەلی ئێران، پیلانی دوژمن بۆ ڕووخان و دابەشکردنی وڵاتی پووچەڵ‌کراوە زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، ئەوڕۆ پێنج‌شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومی دابین‌کردنی پارێزگای هەمەدان بە جەخت لەوەی کە داکۆکی خودایی بەردەوام لە پشتی گەلی ئێران بووە، وتی: بە یارمەتی خودا و بە ڕێبەریی ژیرانەی ڕێبەری ئێرانەوە، زیان و تێچووەکان بە جێگرەوەی گونجاو و لە کاتی خۆی قەرەبوو کرایەوە.

خەتیب، تەگبیر و دلێری و دەسەڵاتی هێزی چەکداریی بڤە هۆکاری سەرەکیی پووچەڵ‌کردنەوەی پیلانی دوژمنان زانی و وتیشی: توانستی هێزی چەکداری و لێهاتوویی مووشەکی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بۆ وڵاتی ئێران بە دیاری هێنا.

ناوبراو جەختی لە تۆکمە و پاراستنی یەکگرتوویی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: خزمەتگەیاند بە خەڵکی مەرجی سەرەکیی سەرکەوتن لە پاراستنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نیشتمانییە و ئەم بابەتە بەردەوام لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە جەختی لێ کراوە.

ڕاشیگەیاند: خەڵکی ئێران بە هەموو جۆرەە سەلیقە و شێوازێکی ژیان و ڕقای جۆراوجۆریانەوە بە ئامادەبوون لە پشتی نیزامی شۆڕش و ڕێبەری، ئەرکی خۆیان بەجێ هێنا.

News ID 57139

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha