AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٦ ٢٠:٢٠

دواهەواڵەکان لە دانوستانی ئاگربڕ لە شەرمولشەیخ

دواهەواڵەکان لە دانوستانی ئاگربڕ لە شەرمولشەیخ

سەرچاوەکانی هەواڵ لە دوایین ڕەوتی دانوستانەکانی ئاگربڕی غەزە و ئازادی ئەسیران لە شەرمولشەیخ هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "فلسطین الیوم"، محەمەد نەزال ئەندامی نووسینگەی سیاسیی حیماس ڕوانییە هەڵویستەکان لەبارەی کەشی زاڵ بە سەر دانوستانەکانی شەرمولشەیخ و وتی: کەشی گشتییەکە ئیجانییە، بەڵام هێشتا زووە کە هەڵسەنگاندنێک لە دانوستانەکان بەدەستەوە بدەین و هیوادارین کە ویتکافی ڕاسپاردە ئەمریکا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت. ئەگەرچی کاردانەوەی ئیجابی بەرخۆدان بۆ نتانیاهۆ ڕاچڵەکێنەر بوو و هانی دا بئ سەر میزای دانوستان.

لە لایەکی ترەوە هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە هەر ئێستا لە شەرمولشەیخ لەبارەی دۆسیەی پاشەکشێیی ئیسرائیل لە غەزە گفتوگۆ دەکرێت و ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لیستی ئەسیرانی فەلەستینییەک کە دەبێ ئازاد بکرێن لە لایەن حیماسەوە ڕادەستی ناوبژیکاران کراوە کە پێکهاتووە لە مەروان بەرغوسی و ئەحمەد سەعدات.

هاوکات کەناڵی 14ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی، بڵاوی کردەوە کە لە میانەی دانوستانەکاندا، حیماس پێداگربووە لە پاشەکشێی یەکجاری و گەڕەنتی نێودەوڵەتی و وەفدی ئیسرائیلی جەختیان لە پلانی ترامپ بۆ وەستاندنی شەڕیان وەک بناغەی سەرەکیی دانوستانەکان کردووە و بەوەشەوە، هەر بە گوێرەی ئەو کەناڵە، هەندێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل ئامادەی پاشەکشێی تاکتیکی لەسەدا 70ی غەزە و نەک یەکجاری لەو کەرتەیە.

هائارتسی زایۆنیش، بە ئاماژە بە دڵخۆشیی ناوەندە ئەمنییەکان بە ڕێککەوتن لە شەرمولشەیخ بۆ یەکەمجار، ڕایگەیاند کە هەر ئیستا دانیشتنێک لە شەرمولشەیخ بە بەشداریی ویتکاف، کۆشنێر و درێمێر، سەرۆکانی هەواڵگریی میسر و تورکیا و هەروەها سەرۆک وەزیرانی قەتەر بەڕیوە دەچێت.

یێسرائیل هیۆم‌ـێش بە گێڕانەوە سەرچاوە ئەمریکاییەکان، نووسی کە ویتکاف و کۆشنێر ڕایانگەیاندووە کە تا کاتێک حیماس هەموو ئەسیرانی ئیسرائیلی ئازاد نەکات، لە میسر دەمێنننەوە.

بەوەشەوە بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دانوستانە تەکنیکییەکان لە شەرمولشەیخ گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووس‌ساز.

ئەوە لە کاتێکدایە کە عێزەت ڕەشق، ئەندامی نووسینگەی سیاسی حیماس، تەڤڵبوونی سەرۆک‌وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە پەنای سەرۆکی هەواڵگریی میسە بە خولی نوێی دانوستانەکان لە شەرمولشەیخی بە ڕووداوێکی ئەرێنی زانی و وتیشی: ئەو هەنگاوانە، ئەنگێزەیەکی بەهێز دەبەخشێ بە دانوستانەکانی بەردەم بۆ گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی و وەستاندنی شەڕ و ئالوگۆڕکردنی ئەسیران و هاوکات دەبێتە ئاستەنگێک لە بەردەم کەشی مانۆڕی نتانیاهۆ بۆ درێژەدان بە شەر و بەزاندنی دانوستانەکان.

سەرچاوەگەلی فەلەستینیش لە دانوستانی ناوبژیگەرانی میسری و قەتەری لەگەڵ وەفدی ئەمریکایی و زایۆنی پاش کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ نوێنەرانی حیماس هەواڵیان دا و سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزووتنەوەەی جیهادی ئیسلامی بە "الجزیرە"ی ڕاگەیاند: وەفدگەلێک لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و بەرەی گەل تەڤڵی دانوستانەکانی شەرمولشەیخ بوونە و وەفدی فەلەستینی بەدوای ڕێککەوتنێکە کە کۆتایی بهێنێت بە ڕەنجی گەلی فەلەستین و کۆمەڵکوژییەکان.

ئەو سەرچاوەیە بەە ئاماژە بە تەرکیزی گرووپگەلی فلەستینی لە سەر یەکەمایەتییەکانی گەل بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کشانەوەی یەکجاریی داگیرکەران لە غەزە، ڕاشیگەیاند: هاوبەشیی گرووپەکانی تری فەلەستینی لە پەنای حیماس لە دانوستانەکاندا، ویستی نیشتمانی فەلەستینییەکانە و لە لایەن ناوبژیکارانەوە پێشوازی لێ کرا.

News ID 57127

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha