AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٩ ١١:٤٥

کاروانی سەموود: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پاپۆڕەکانی ئێمە تاوانی شەڕە

کاروانی سەموود: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پاپۆڕەکانی ئێمە تاوانی شەڕە

هاوئاهەنگ کەری کاروانی جیهانی سەموود جەختی کرد کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو پاپۆڕە جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوئاهەنگ کەری کاروانی جیهانی سەموود لە گفتوگۆ لەگەڵ تەلەڤیزۆنی عەرەبی جەختی کرد: چەند کاتژمێر پێش ئێستا چەند پاپۆڕی سە٤ربازی نەناس بە بێ هەڵکردنی چراکانیان پاپۆڕەکانی ئێمەیان گەمارۆ دا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان بە شێوەی بەربڵاو سیستەمە پێوەندیەکانی ئێمەیان تووشی کێشە کرد. وڵاتانی جیهان ئەبێ گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل تا ڕێگری نەکات لەسەر چوونی پاپۆڕەکانی سەموود بەرەو غەززە.

ئەو بەرپرسەی کاروانی سەموودە زیادی کرد: هەر کاروانێکی فریاکەوتن دەتوانێت لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی ئازادنە هاتوچۆ بکات و هێرش بۆ سەر ئەو پاپۆڕانە جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.



News ID 57019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha