AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ١٩:١٥

درێژەی دۆخی نالەباری کۆچبەرانی کورد لە ژاپۆن

درێژەی دۆخی نالەباری کۆچبەرانی کورد لە ژاپۆن

گاردییەن لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە درێژەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دژی کۆچبەرانی کورد لە شارەکانی کاواگوچی و وارابی ژاپۆن و دەنووسێ: بە هۆی هەڕەشە و هەڵسوکەوتی دژبەرانە و گوشارەکان، منداڵانی کورد لە چوونە قوتابخانە ماونەتەوە و گەورەکانیان چاوەروانی بڕیاری دەوڵەت، هەرچی ڕۆژە نیگەرانی ئاسایشیانن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: کوردەکانی دانیشتووی ژاپۆن دەگێڕنەوە کە چۆن منداڵ و خێزانەکانیان ڕۆژانە دەکەونە بەر هەڕەشە و بێ‌ڕێزی و لێدانی هاوقوتابیان و هاووڵاتیانی ژاپۆنی و تەنانەت پەلاماردەران هەڕەشەی کوشتنشیان لێ دەکەن. ئەویش لە شارەکانی کاواگوجی و وارابی کە دووکانی گۆشتی حەڵاڵ و کەواوفرۆشییەکانی لە تەنیشت فرۆشگە زنجیرەییەکانی بەناوبانگن. بەڵام ئێستا بوونەتە شوێنی مشت‌ومڕ و باس و خواست لە جەماوەری کۆچبەر بۆ ژاپۆن.

کۆچبەری بە حیشمەتێکی 3،8 ملیۆنی لە ژاپۆن ماوەیەکە بۆتە پرسێکی گرینگی هاوپەیوەند بە هەڵبژاردنەکان لە ژاپۆن و دوژمنایەتی لەگەڵ کۆچبەران ماوەیەکە ڕووی لە پەرەسەندن ناوە و توێژینگەی نیشتمانی جەماوەری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ژاپۆن پێشبینی کردووە کە ڕێژەی لەسەدا 3ی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بە نیسبەتی جەماوەری خۆجێی، لە ساڵی 2070دا دەگاتە لەسەدا 10 و لەو ڕووەوە پرسی ئابووری و تێچووی ژیان ئەوڕۆکە بۆتە مژارێکی گرینگ لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم سەرۆکایەتی پارتی زاڵی لیبراڵ‌دیموکرات(LDP)ی ژاپۆن کە براوەکەی دەبێتە سەرۆک‌وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە؛ ئەوە لە کاتێکدایە لە پارتی لیبراڵ‌دیموکرات لە دوو هەڵبژاردنی لە ساڵی ڕابردوودا بەڵێنی دابوو کە ڕێژەی کۆچبەری نایاسایی بۆ ژاپۆن بگەیێنێتە سیفر.

کۆچبەریی کوردەکان بۆ ژاپۆن

کوردەکانی لە میانەی دەیەی 90ی سەدەی ڕابردوو، کاتێک لە دەستی دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی تر هەڵاتبوون، ڕوویان لە ژاپۆن نا و لە کاواگوچی و وارابیدا نیشتەجێ بوون. ئەوان سەرەتا پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا بوو، بە جۆرێک کە واکاس چوولاک، بەڕیوەبەری گشتیی ئەنجومەنی فەرهەنگی کوردەکانی ژاپۆن دەڵێ: "ساڵانێکی زۆر پێکەوە باش بوون، پلانی هاوبەشیان بەڕیوە دەبرد و تێدەکۆشان لەگەڵ فەرهەنگی یەکتری ئاشنا بن"، بەڵام لە ساڵی 2023دا، ژاپۆن یاسای کۆچبەری گۆڕی و ڕێگەی بە بەرپرسان دا کە هەموو کۆچبەرانی نایاسایی و تەنانەت ئەوانی بۆ جاری سێهەم داواکار و چاوەروانی پەنابەری بوون، لەو وڵاتە دەر بکەن. هەر ئەو گۆڕانە یاساییە، بووە هۆی تەشەنەی ئەو باوەڕەی کە کۆچبەران نایاسایی خەریکی پەرەدان بە تاوان و ئاکاری دژە کۆمەڵایەتییەکان؛ باوەڕێک کە میدیاگەلی کۆنسێرڤات و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەرەیان پێ دەدا.

هاوکاتی ئەو ڕووداوە تێ‌ڕژانی هێزی کاری بیانی لە وڵاتانی ئاسیایی پاش گشتگیریی کرۆنا بۆ قەورەبووی قەیرانی لەدەستچوونی هێزی کاری ژاپۆنی، کاردانەوەی توندئاژۆیانی نەتەوەپەرەست و گرووپگەلی ڕاستی ڕادیکاڵی بەدواوە بوو. گردبوونەوەی چکۆلەی ئەمانە لە بەردەم وێستگەی وارابی، کە ئامادەبوونی پڕ ئەژماری پۆلیسی بەدواوە دەبوو، ئەو وێنایەی خەمڵاند کە کۆچبەران هەڕەشەیەکی جیدین بۆ سەر "شێوازی ژیانی ژاپۆنی".

ئێستا نۆرەی کوردەکانە

بە گوێرەی سەرژمێریی وەزارەتی دادی ژاپۆن لە کۆتایی دیسامبێردا، نزیکەی 7700 هاووڵاتی تورکیا بە شێوەی یاسایی لە ژاپۆندا دەژین. بەڵام زیاتر لە 1300 کەسیش بە شێوەی نایاسایی لەو وڵاتەدا ماونەتەوە. حەشیمەتی کوردەکان لە کاواگوجی و وارابی نزیکەی 3000 کەس لە کۆی حەشیمەتی 670 هەزار کەسیی ئەو دوو شارەیە و ئەو ڕێژەیە بۆتە بیانوویەک بۆ هەندێک چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا بە بەکارهێنانی چەمکی سووکایەتیی "واربیستان" لە دژی کوردەکان بانگەشە بکەن.

لەمناوە تاتسۆهیرۆ نۆکۆوی، بەڕیوەبەری ئێن‌جی‌ئۆی "لەگەڵ کوردەکان لە ژاپۆن"، دڵێ: لە مانگەکانی ڕابردوودا ئاستی ئازاردان و بێ‌ڕێزی بە کۆمەڵگای کوردەکان بە ئاشکرا زۆر زیادی کردووە و دەسپێکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 و کاتێک شەڕی نێوان دوو کەسی کورد و ژاپۆنی لێدان و چەقۆکێشانی تەنانەت تا ناو نەخۆشخانەی لێ کەوتەوە. لەوساوە شەپۆلێک لە بێزاری لە دژی کوردەکان دەستی پێکردووە".

بەوەشەوە چالاکیی گرووپگەلی دژە هەڵاواردن لەو ماوەدا دەسکەوتگەلێکی چکۆلە و باشیان بووە، بۆ وێنە دادگەیەکی ناوچەیی بەڕیوەچوونی خۆپیشاندانی گرووپگەلی ڕادیکاڵ لە کاواگوچی و بڵاوکردنەوەی شەونامەی بێ‌ڕێزانە بە کوردەکانی قەفەغە کرد.

داهاتووی نادیاری کوردانی پەنابەر

سەرەڕای چاوەروانییەکان بۆ بڕیاری دەوڵەت لەبارەی داواکاریی پەنابەرییان، زۆرەبەی کوردەکان هەر لە ئێستاوە ترسی دیپۆرت‌کرانیان بۆ وڵاتانی خۆیان هەیە و ئەمە زیاتر لە بەرامبەر پەلامار و بێ‌ڕێزی و توندوتیژیی خەڵکی خۆجێی و نەیارانی کۆچبەری دەستەوەستانیان دەکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ ژاپۆن تەنیا پەنابەریی بە یەک کەسی کورد داوە، لە کاتێکدا هەر ئەو ساڵە 190 کەس کە زۆربەیان ئەفغانی بوون، مافی پەنابەرییان وەرگرتووە.

News ID 57004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha