AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٧ ١٤:٥٨

پزشکیان: بە چۆکداهێنانی ئێران خەون و خەیاڵە و نایێتەدی

پزشکیان: بە چۆکداهێنانی ئێران خەون و خەیاڵە و نایێتەدی

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئەوانەی پێیان وایە دەتوانن ئێران بخەنە سەر ئەژنۆ، خەون و خەیاڵیان نایێتەدی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژی ئاگرکوژێنەوە وتی:
ئەم کەسانەی باس لە مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکەن؛ هەمان ئەو ئەوروپیانەن کە ئەو جۆرە ئاماژانە دەکەن و ئەو ئەمریکییانەی کە بانگەشەی بەزەیی بەرامبەر مرۆڤایەتی دەکەن؛ سەیر بکەن لە غەززە چی دەکەن.

وڵاتێک کە ساڵانێکە لە ناوچەکەدا پشێوی دروست دەکات، تەنانەت بۆ جارێکیش لە ئەنجومەنی ئاسایشدا گەمارۆی نەخراوەتەسەر و شەرمەزار نەکراوە؛ تەنها لەبەر ئەوەی ئەمریکا دادەنیشێت و بە یەک ڤیتۆ هەموو شتێک پاک دەکاتەوە.

ئەوان دەیانەوێت سزامان بدەن، چونکە ئێمە ئامادە نین کڕنۆشیان بۆ ببەین؛ چونکە نامانەوێت زەلیل بکرێین. بیرۆکەی هێنانە سەر ئەژنۆی ئێران و گەلەکەمان تەنها خەون و خەیاڵێکە.

مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان و یونسکۆ، هەموویان لە درۆ زیاتر هیچی تر نین. چونکە مرۆڤە بێتاوانەکان ڕاست لەبەر چاویان دەکوژرێن و ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هەر وڵاتێک کە بیەوێت.

ئەوان دەیانەوێت ناچارمان بکەن کڕنۆش بۆ مرۆڤە چەوت و دزێوەکان ببەین، بەڵام تەنانەت ناتوانم بیهێنمە پێش چاوم.

News ID 56998

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha