AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٧ ١٠:٥٢

چاوخشاندنێک بە توانای سەربازیی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل

چاوخشاندنێک بە توانای سەربازیی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل

لێکدانەوەی توانای بەرگریی ئێران لە شەڕی 8 ساڵەی بەرەڤانی پیرۆز بە بەراورد لەگەڵ شەڕەکانی ئەمدواییەی لەگەڵ ئیسرائیل، نیشاندەری پێشکەوتنی بەرچاوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە سەربازییەکانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسەت: لە کاتێکدا کە گەلی ئێران هەرچی ساڵە بە بەرزڕاگرتنی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز، یاد و یادەوەریی حیماسەکانی هەشت ساڵەی بەرەڤانی پیرۆز زیندوو ڕادەگرێت، لێکدانەوەی توانای بەرگریی ئێستاکەی ئێران بە نیسبەتی ئەو سەردەمە شکۆمەندە، نیشاندەری پێشکەوتنی بەرچاوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە سەربازییەکانە.

چاوخشاندنێک بە توانای سەربازیی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل

توانستی مووشەکی: لە سکادە سنووردارە هاوردەییەکان تا بالستیکی پێشکەوتە

لە سەردەمی شەڕی داسەپاوە، توانستی مووشەکی ئێران تەنیا لەخۆگری مووشەکگەلی سکاد-بی(Scud-B) بە بڕەوی 300 کیلۆمەتری بوو کە زۆرتر بۆ کردنە ئامانجی بەغدا لە کار دەکران. ئێران لەو کاتەدا ژمارێکی کەمی لەو مووشەکانە (نزیکەی 100 مووشەک)ی هەبوو کە ئەویش بە سختی لە لیبیای کڕیبوو و لە ڕاستیدا ئەو مووشەکانە تەنیا ڕۆڵی پێشگرانەیان دەگێڕا و نک دیاری‌کەر. هەر بۆیە بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی توێژینەوەی ستراتژیک و نێودەوڵەتی(CSIS)، ئێران لەو سەردەمەدا بەری لە توانای مووشەکی خۆجێی و چاولەدەستی هاوردەی لە لیبیا و سویفێتی پێشوو بوو.

چاوخشاندنێک بە توانای سەربازیی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل

لە بەرامبەردا، لە شەڕی 12 ڕۆژەی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران، ئێران زیاتر لە 550 مووشەکی بالیستیکی و زیاتر لە 1000 درۆنی خۆتەقێنەرانەی بەرەو ئەو ڕژیمە هاویشتووە کە زۆر لە جۆری پێشکەوتەکانی وەک خەیبەرشکێن، قاسم سولەیمانی، فەتاح و فاتحی-110 بوون. ئەم مووشەکانە بڕەوی زیاتر لە 2000 کیلۆمەتریان هەیە و توانیان ناوەندە سەربازی و وزەخانەکانی ڕژیمی زایۆنی بکەنە ئامانج. ڕاپۆرتەکانی "الجزیرە" نیشان دەدا کە ئەو مووشەکانە ناوچەگەلی هەستیاری ڕژیمی زایۆنیان کردۆتە ئامانج و ئەوە لێهاتوویی هێزی مووشەکی ئێران دەسەلمێنێت؛ ئەگەرچی سیستەمگەلی بەرگریی ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا هەوڵیکی بەربڵاویان بۆ پێوشوێن‌گرتنی ئەو مووشەک و درۆنانە ئەنجام دا، بەڵام دواجار نەیانتوانی ژمارێکی زۆریان پێوشوێن بگرن و ئەمەش واتە ئێران لە ئێستادا یەکێکە لە گەورەترین خاوەنانی مووشەکە بالستیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

توانای شەڕی ئاسمانی: لە تامەکتە قارەمانەکان تا تەرکیز لەسەر شەڕی نایەکسان

شەڕی ئاسمانی لە شەڕی داسەپاوەدا، یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئێران بوو. هیزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بە فرۆکەی جەنگیی ئێف 14ی تامەکتی ئەمریکایی و مووشەکی فینیکس، دەیان فرۆکەی عێراقی داخست و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئێف 14ـه‌کان هێرشە ئاسمانییەکانی عێراقیان پووچەل دەکردەوە و ڕێژی کوژراوەکان 1-5 بە قازانجی ئێران دەبوو و هەر ئەوەش ببووە هۆی ناچاربوونی عێراق لە کشانەوە لە شەڕی ئاسمانی بوو.

چاوخشاندنێک بە توانای سەربازیی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل

بەڵام گەمارۆکان وردە وردە بوونە هۆی داڕمانی هێزی فرۆکەیی و ئێران نەیتوانی جێگرەوەیان بۆ دابین بکات. بە جۆرێک کە لە شەڕی ئەمدواییەدا ئێران زۆرتر هەڵوێستی بەرگرانەی گرتە بەر، بەوەشەوە بە تەرکیزی لە سەر شەڕی نایەکسان، ل بری هێرشی ڕاستەوخۆی ئاسمانی، پشتی بە مووشەک و درۆن بەست؛ ستراتژییەک کە لە شەڕە داسەپاوەکان فێری ببوو.

چاوخشاندنێک بە توانای سەربازیی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل

پەدافەندی ئاسمانی و شەڕی ئاسمانی: ململانێیەکی بەردەوام، بەڵام پێشکەوت لە نۆژەن‌کردنەوەیان

پەدافەندی ئاسمانیی ئێران لە شەڕی داسەپاوە پشتئەستوور بوو بە سیستمەگەلی هاوک (Hawk SAM)ی ئەمریکایی کە زۆرتر بۆ بەرگری لە ئامانجە سەقامگیرەکانی وەک بنکەگەلی سەربازی کەڵکی لێ وەردەگیرێت و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی (CSIS)، ئەو سیستەمانە ڕێکخرابوون، بەڵام بەسترابوونەوە بە بەرگریی نوقتەیی و عێراق بە بوردۆمانی بەربڵاو، شارەکانی دەکردە ئامانج.

چاوخشاندنێک بە توانای سەربازیی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل

لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، پەدافەندی ئاسمانی ئێران ئەگەرچی کارێکی دژواری بۆ بەرگری لە پانتایی بەرینی ئاسمانی وڵات لە ئەستۆدا بوو، بەڵام توانی بە داخستنی چەندین درۆنی ڕژیمی زایۆنی، بەتایبەت درۆنە پێشکەوتەکانی، ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت. ئەگەرچی هەندێک سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی لە ماوەی ئەوب شەڕەدا زیانیان بەرکەوت، بەڵام وەڵامی درۆنیی ئێران (نزیکەی 1000 درۆن) نیساندەری کامڵ‌بوونی تاکتیکی بەرگرانە لە هەلومەرجی شەڕە و بە گوێرەی ئەنجومەنی ئاتلانتیک، ئەو شەڕە، هەندێک لاوازیی پەدافەندی ئاشکرا کرد، بەلام نۆژەن‌کردنەوەی خێرای لە لایەن ئێران، نیشاندەری خۆبەڕیوەبەرییەتی.

News ID 56983

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha